کچ و کوڕێک لە ناوچەی سحێلای زاخۆ لە ئاودا خنکان
به‌رگریی شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، کچ و کوڕێک لە ئاودا خنکان و تەرمەکانیان تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانیی زاخۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەى بەوە کردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كوڕ و كچێك لە گوندی گوزگیرانی ناوچەی سحێلا له ئاودا خنكاون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیانن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانى زاخۆ لە ڕگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بە تەمەن و ناسنامەى ئەو دوو کەسە نەکردووە.