پلاندانانی عێراق: ڕێژەی نەخوێندەواری بۆ ١٢٪ دابەزیوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد، رێژەی نەخوێندەواری بۆ ١٢٪ دابەزیوەو کاری هەمواری یاساكان بۆ فراوانكردنی فێربوون بۆ كەسانی بەتەمەن و نەخوێندەوار بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
لە لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقی ئاماژە بەوە کراوە، ڕێژەی نەخوێندەواری بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كەمبووەتەوە، بەشێوەیەك ۱۰ ساڵ لەمەوبەر ڕێژەكە ٢٠٪ بووە، بەڵام ئێستا بۆ ١٢٪ دابەزیوە.
هەروەها وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاندوە، لە كاتی دامەزراندنی دەزگای نەهێشتنی نەخوێندەواری لە ساڵی ۲۰۱۱ تا ئێستا، وەزارەتەكەیان دوو ملیۆن و ۲٥۰ هەزار كەسی لە نەخوێندەواری ڕزگاركردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەزار و ۲۳٦ ناوەند بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری و ٤۲۸ خوێندنگە بۆ فێربوون بۆ كەسانی نەخوێندەوار هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، كاری جدی بەردەوام بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری و هەمواری یاساكان بۆ فراوانكردنی فێربوون بۆ كەسانی بەتەمەن و نەخوێندەوار هەیە.