لە شنگال چالاکییەکانی ٨ـی ئادار ڕاگەیەندرا
تاژێ و ئەنجوومەنی ژنانی عەرەب بە دروشمی "بە فەلسەفەی 'ژن-ژیان-ئازادی' تۆڵەی ئەو ٧٤ کۆمەڵکووژییە دەکەینەوە"، لە گۆڕستانی شەهیدان دڵگەش و بەرخۆدان لە سەردەشتی چیای شنگال، چالاکییەکانی ٨ی ئاداریان ڕاگەیاند.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، ٢٩ی شوبات، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی-تاژێ و ئەنجوومەنی ژنانی عەرەب، دەستپێکی چالاکییەکانی ڕۆژی ٨ـی ئاداریان لە گۆڕستانی شەهیدان دڵگەش و بەرخۆدان، بە دروشمی "بە فەلسەفەی 'ژن-ژیان-ئازادی'، تۆڵەی ئەو ٧٤ کۆمەڵکووژییە دەکەینەوە" دەستپێکرد.
بەیاننامەکە لەلایەن ڕیهام حەجۆ، وتەبێژی تاژێ و فاتیمە مستەفا ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی عەرەب بە زمانی کوردی و عەرەبی خوێندرایەوە و ڕۆژی ٨ـی ئادار لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆزکرا.
وتی: ئێمە لە ٨ـی ئاداری ٢٠٢٤ بە دروشمی 'ژن-ژیان-ئازادیی' بەرەو شۆڕشی ژنان دەچین، بە جۆش و خرۆش و خۆشەویستی و خۆڕاگریی و خەباتی هەمووان سڵاو لە ژنانی جیهان دەکەین.
لە درێژەی قسەکانیشیدا ڕیهام وتی: وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت “سەدەی ٢١ سەدەی ژنە” چونکە لەم سەدەیەدا، ژنی تێگەیشتوو، ژنی زانا، پێشەنگ و ژنی تێکۆشەر پێشکەوتوو، لەم سەدەیەدا ژنان لە دژی عەقڵیەت و دەسەڵاتداری پیاو دەجەنگن کە بە توندوتیژیی، شەڕ و کوشتن لە کەسێتی ژندا ژیان دەکوژێت تێکۆشان دەکەن، دژی دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوە، ڕەگەزپەرستی و نەتەوە پەرستی کە ڕۆژانە جیهانێکی بێ کولتوور و بەهاکانی بنیات ناوە، ژنان بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە تێکۆشان بۆ مرۆڤایەتی و هەموو ستەملێکراوان دەکەن.
ڕیهام حەجۆ، ڕوونیکردەوە، لەسەر ئەم بنەمایە، ئەمڕۆ زۆرترین جار ڕووبەڕووی جینۆساید و کۆمەڵکوژییەکان دەبینەوە، ئێمە ژنی ئێزدیی، لە ٣ـی ئابی ٢٠١٤ کۆمەڵکوژییەکی کەم وێنەمان بەسەردا ئەنجامدرا لەسەر دەستی چەتە دڕندەکانی داعش، نزیکەی حەوت هەزار ژن و کچی ئێمە ڕفێنران و لە بازاڕەکاندا فرۆشران، تا ئێستا چارەنووسی زۆرێکیان نادیارە، گەریلاکانی یەژاستار بە چەک و پێشەنگایەتی خۆیان لە دژی ئەو کردەوانەی سەر ژنانی ئێزدی دەستوەردانیان کرد و ژنانیان لە کۆمەڵکوژیی ڕزگار کرد، ژنانی گەریلا نەک هەر ژنانیان لە کۆمەڵکوژیی ڕزگار کرد، بەڵکو ژنانیان هۆشیار کردەوە و بە ڕێکخستنیان کردن، لەسەر ئەم بنەمایە ژنانی ئێزدی و عەرەبی بە ڕێکخستن کرد و هێزی بەرگریی خۆیان بنیات نا.
وتی: ٨ـی ئازار ڕۆژی تێکۆشان، پاراستن و ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژ بۆ ئێمەی ژنانی ئێزدی، کۆمەڵکوژیی ئێمەی ژنانی ئێزدی فێرکرد، کە زیاتر لە نان و ئاو پێویستمان بە بەڕێکخستن کردن و بەرگریی هەیە، ئەمڕۆ ژن لە هیچ شوێنێک پارێزراو نییە، بە پێچەوانەوە لە هەموو بوار و دەوڵەتێکدا ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژیی و لێدان و نادادپەروەریی و کوشتن دەبنەوە، ئەم مەترسییە بۆ ژنان تا دێت زیاتر دەبێت، ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموو ژنانە، کە بە هۆشیاری ژنان ئاڵای خەباتی ٨ـی مارس هەڵبکەن، هێزی ژنانی بە ڕێکخستن کراو دەتوانێت لە ڕێگەی چالاکیی هاوبەشەوە ڕێگریی لە هەڕەشەکان بۆ سەر ژنان بکات، ژنان لە هەموو شوێنێکدا لەگەڵ ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە بەردەوامن، لە کۆتایی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیی، کاریگەریی لەسەر خەباتی هەموو ژنانی جیهان هەبوو، ئەمەبەش لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی ڕیبەر ئۆجالان خۆی بنیات دەنێت.
هەروەها، وتەبێژی تاژێ ڕایگەیاند، کە هەڵمەتێک لەسەر ئاستی جیهان دەستپێدەکەن و وتی: تاژێ هەڵمەتێک لەسەر ناوی “لە دژی کوشتنی ژنان، ببە بەدەنگی خۆپاراستن” لەسەر ئاستی جیهانی ئەنجام دەدات، لە ئاستی جیهانیدا بۆ ڕێگرییکردن لە دووبارە بوونەوەی ئەو جینۆسایدانەی کە بەسەر ژنانی ئێزدیدا هات، خەباتێکی هاوبەش لەناو یەکێتی جیهانی ژناندا پێویستە، لەسەر ئەم بنەمایە داوا دەکەین هەموو ژنانی جیهان بەشداری ئەم هەڵمەتە بکەن، خاوەندارێتی کردن لەو هەڵمەتە خاوەندارێتی کردنە لە ئازادیی.
لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەدا بەرنامەی کار و چالاکییەکانی ٨ـی ئاداری ئەمساڵ ڕاگەیەندرا: لە ٢ـی ئاداردا بڵاوکراوە دابەش دەکرێت، لە ٣ـی ئاداردا پێشانگای وێنە و شانۆ ئەنجام دەدەرێت، لە ڕۆژنی ٤-٥ـی ئاداردا سیمینار ئەنجام دەدەرێت و بەڵگە فیلم نمایش دەکرێت، ڕێپێوانەکە لە ٦ـی ئادار بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی ٧ـی ئادار سەردانی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی یەژەشە و گۆڕستانی شەهیدانیان دەکرێت، لە ٨ـی ئاداردا ئاهەنگ و پیرۆزبایی بەڕێوەدەچێت.