یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەوروپا شەهیدکردنی فریال سلێمانی شەرمەزار کرد
یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەوروپا "SKB" لە بەیاننامەیەکدا هێرشە چەکدارییەکەی سەر سیاسەتمەدار فریال سلێمان خالیدی لە کەرکوک شەرمەزار کرد.
ناوەندی هەواڵ
لە بەیاننامەیەکدا کە بڵاوکراوەتەوە، یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەوروپا "SKB" هێرشە چەکدارییەکەی ١٨ی کانوونی دووەمی بۆ سەر سیاسەتمەدار فریال سلێمان خالید لە کەرکوک شەرمەزار کرد، تێیدا باس لە خەباتی ٣١ ساڵەی فریال سلێمان خالید بۆ ئازادی گەلی کورد کرا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە:
فریال سلێمان خالید "زەلال زاگرۆس" زیاتر لە ٣٠ ساڵە خەبات بۆ ئازادی ژن و گەلی کورد دەکات، ئەو هێرشە قڕکەرەی لە کەرکوک ئەنجام درا، تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کورد ڕاناگرێت.
دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بە شێوەیەکی سیستماتیکی ژنانی شۆڕشگێڕی کورد دەکوژێت، بەم دواییانە، ڕۆژی پێنجشەممە، فریال سلێمان خالید لەبەردەم خویندنگەیەک لە شاری کەرکوک کوژرا، ژنێکی کورد لە ساڵی ١٩٧٥ لە عامودا لەدایکبووە و لەناو بزووتنەوەی ئازادیدا ناوی زەلال زاگرۆسەو بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە پێناوی ئازادی ژنان و گەلەکەیدا تێکۆشانی کرد.
"هێرشەکەی سەر کەرکوک بۆ سەرکوتکردنی تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کوردە"
لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠دا، بزووتنەوەی کوردی لە ڕۆژئاوا ناسی، دوای بەسەربردنی ١٥ ساڵ لە چیا لەگەڵ گەریلاکان، بۆ ماوەی ٨ ساڵ لەناو کۆمەڵگەی کوردی ئەرمەنی کاری کرد. لە ماوەی شۆڕشی ڕۆژئاوادا، گەڕایەوە بۆ شوێنی لەدایکبوون بۆ یارمەتیدان لە بونیادنانی پێکهاتە دیموکراسییە بنەڕەتییەکان، لە تربەسپی بەشداری کرد لە بنیاتنانی کۆمەلەکان و ئەنجومەنەکان و کاری کرد بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و عەرەب و مەسیحی.
بەم دواییانە، لە باشووری کوردستان، خەباتی بۆ بزووتنەوەی ژنان دەکرد، لە ١٨ی کانوونی دووەم کوژرا، هێرشە قڕکەرەکەی کەرکوک هەوڵێکی دیکەیە بۆ سەرکوتکردنی خەباتی ئازادی ژنانی کورد، زەلال زاگرۆس، هاوڕێی ئەڤین گۆیی (ئامینە کارا)یە کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس کوژرا.