باران و لافاو زیانی بە بەشێک لە دانیشتووانی زاخۆ گەیاند
لە زاخۆ بەهۆی بارانبارین لافاو لە ناوچەکەدا دروستبوو، بەشێک لە هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە و ئاو چووەتە ناو ماڵەکانیانەوە، بەشێکی دیکەش ماڵەکانیان چۆڵکرد.
ناوەندی هەواڵ
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەزری زستان و دەستپێکردنی سەرماو بارانبارین، نەبوونی پلانی تۆکمەو جێبەجێنەکردنی خزمەتگوزاریی دەبیتە هۆی دروستبوونی لافاو لە ناوچەکان، بە تایبەت لە هەولێرو دهۆک هەرچەندە پڕۆژەی خزمەتگوزاری هەن بەڵام لەپێناو خزمەتی هاوڵاتیان نین و هەرکات لافاو دروست دەبێت زیانی گیانی و مەددی بە هاوڵاتیان دەگات.
ڕۆژی هەینی ٥ی کانوونی دوورەم، بەهۆی بارانبارینی بەخووڕ و دروستبوونی لافاو لە زاخۆ بەشێک لە هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە و ماڵەکانیان چۆڵکرد.
شەوی ڕابردوو بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووباری خاپور هەیە و پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن و لە هەر دۆخێکی نەخوازراودا پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆوە بکەن.