ژنێک لەلایەن باوکی هاوژینەکەیەوە کوژرا

لە نزیک پاریزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ژنێك، کە دایکى دوو منداڵە بە فیشەك لەلایەن باوکی هاوژینەکەیەوە كوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی هەینی ٨ی کانوونی یەکەم، ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ و دایکی دوو منداڵ بە ناوی ڕۆیا "نوران" ئەمینی لەلایەن باوکی هاوژینەکەوە کوژرا.

 

بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە لە گوندی كوڕانە بووە لە نزیك پارێزگای ورمێ، باوکی هاوژینەکەی بە ناوی سەرباز بادووزادە سێ فیشەكی پێوەناوە و دوای ئەوەی كوشتوویەتی بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.

 

ڕوویا ئەمینی خەڵكی گوندی هەنگەوانی سەر بە ناوچەی برادۆستی ورمێ بووە، تا ئێستا بیانووی ڕووداوەكە بڵاونەكراوەتەوە.