بڵاوبوونەوەی پەتایەکی کۆلێرا لە شاری ئەب دەبێتە هۆی مردنی دەیان کەس

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لە خراپتربوونی دۆخی یەمەن بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی پەتای کۆلێرا کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان کەس و سەدان کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

یەمەن

 

شاری ئەب لە یەمەن ڕووبەڕووی ترسناکترین پەتای کۆلێرا بووەتەوە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

شەپۆلی دووەمی نەخۆشی کۆلێرا بە توندی بەر ناوچەکە کەوت و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرینەی تووشبووان منداڵ و بەساڵاچووانن و نەخۆشخانەکانی شارەکەش ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بوونەتەوە لە ئەنجامی لێشاوی زۆری نەخۆشەکان کە نیشانە توندەکانیان نیشان دەدەن، وەک سکچوونی توند، ئەگەر دەستبەجێ چارەسەر نەکرێن ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە.

 

قەیرانەکە لە ژێر ڕۆشنایی بێدەنگی حوسییەکان کە کۆنترۆڵی شارەکە دەکەن، زیاتر دەبێت، چونکە ڕێگری لە پزیشکان دەکرێت خەڵک چارەسەر بکەن، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لە ئەگەری خراپتربوونی دۆخەکە، چونکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١١٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە یەمەن تۆمارکراوە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوایان لە حوسییەکان کردووە کە چیتر ڕێگری لە گەیشتنی یارمەتییە پزیشکی و مرۆییەکان نەکەن.