بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورک لە زرگان کەسێکی مەدەنی گیانی لەدەستدا
حکومەتی تورکیا خەڵکی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج، لە گوندەکانی هەرمەل و مەهرمەلی سەر بە شاری زرگان لە کانتۆنی جزیرە، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداو دوو کەسیش برینداربوون.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/12/20241209-photo-2024-12-09-14-07-05-jpgf32761-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لەناو ململانێی ڕووخانی ڕژێمی دیمەشق بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد و دۆخی ناهەموواری سووریادا، دەوڵەتی تورکیا هێرشی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکردووە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی هەرمەل و مەهرمەلی زرگان، سەر بە کانتۆنی جزیرەیان بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی گوندنشینان داویانە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسیش کە یەکێکیان منداڵە، برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری دربەسپی.