٢٢ کەس لە یەکێتی هونەر و زمانی "ئەنکا" دەستبەسەر کران

پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر یەکێتی هونەر و زمانی "ئەنکا" و ٢٢ کەس دەستبەسەرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد، پۆلیس هەڵیانکوتایە سەرباڵەخانەکانی مەد-دەر و  پایز پەرتوک و کەلوپەلەکانیان لە باڵەخانەکانی هەردوو دامەزراوەکە بڵاوکردەوە و دەستیان بەسەر سەدان کەرەستەی پەروەردەیی و پەرتوک و گۆڤار و هارد دیسکی کۆمپیوتەردا گرت.

 

هەر لە ئەمڕۆدا پۆلیس هێرشی کردە سەر یەکێتی  پەروەردەی زمان و هونەری ئەنکا کە وۆرک شۆپی فێرکاری فرە زمانی و هونەری ساز دەکات. پۆلیس کەلوپەلی یەکێتییەکەی پەرش و بڵاو کرد و دەستی بەسەر هارد دیسکی کۆمپیوتەردا گرت.

 

لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا بەڕێوەبەرانی دەم-دەر و مامۆستایانی پۆلەکانی زمانی کوردی لەناو ئەو کەسانەدان کە دەستبەسەرکراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان تا ئێستا  ٢٣ کەس دەستبەسەر کراون، دەوترێت ڕەنگە ژمارەی دەستگیرکردنەکان زیاد بکات.

 

 

لەو بارەیەوە، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکانی شاری ئامەد ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "ئێمە زۆر باش دەزانین کە ئەم هێرشانە دژ بە زمان و کولتوور و ناسنامە و بەهاکانی گەلی کوردە، ئەم هێرشە وەک هەموو هێرشەکانی تر بەشێکە لە گۆشەگیریی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانییەکانی دیکەی ئازادی، زمانی کوردی بوون و شەرەفی ئێمەیە، بژی زمانی کوردی، بژی خەبات بۆ زمانی کوردی".

 

هەروەها دواتر ڕاگەیەندرا کە کاتژمێر ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی شێخ سەعید بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکان ڕاگەیەندراو دەخوێننەوە.