ڕۆژنامەنووسانی مەخموور: تا کۆتایی لەسەر ڕێگەی ڕاستی دەبین
ژنە ڕۆژنامەنووسانی کامپی مەخموور، بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان لە هێرشی دەوڵەتی تورکیادا شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: بەم هێرشانە ناتوانن دەنگی ڕاگەیاندی ئازاد ڕابگرن.
نوپەلدا دەنیز
مەخموور- ڕۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان و ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان کردە ئامانج، لەئەنجامی هێرشەکەدا، ژنە ڕۆژنامەنووسەکان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین گیانیان بەختکرد.
"سیاسەتی جینۆسایدی گەلی کورد لە سەرتاسەری کوردستان بەڕێوە دەچێت"
غوربەت تاڵی ڕۆژنامەنووس و دانیشتووی کامپی مەخموور، ئاماژەی بەوەکرد هەموو هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسانی ئازادی شەرمەزار دەکات و وتی: ئەو هێرشانەی کە لە کەسایەتی ڕۆژنامەنووسێکدا ئەنجام دەدرێن، بۆ سەر تەواوی گەلی ئازادیخوازی کورد ئەنجام دەدرێن، هەموو ئەو هێرشانەی کە لە کوردستان ئەنجام دەدرێن بە ئامانجی لەناوبردنی ناسنامەی ژن و کوردە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بەو هێرشانە درێژە بە سەروەری خۆی بدات و سنوورەکانی زیاد بکات و دەستکەوتەکانی گەلی کورد داگیر بکات، لەشکرکێشی بۆ سەر کوردستان بە هاوکاری ناتۆ و پەدەکە ئەنجام دەدرێت، هەمان سیاسەتی کوشتنی گەلی کورد لە سەرتاسەری کوردستان بەڕێوە دەچێت، ئەو کەسانەی دەڵێن کوردن و داوای مافی خۆیان دەکەن، ئامانجی هێرشەکانن دەوڵەتی تورک شەپۆلی دەستبەسەرکردن و گرتن و کوشتن لە باکووری کوردستان دەستی پێکردووە و هەوڵی بێدەنگکردنی دەنگی گەلی کورد دەدات.
"دەوڵەتی تورکیا بۆ شاردنەوەی دڕندەیی خۆی ڕاگەیاندنی ئازاد دەکاتە ئامانج"
غوربەت تاڵی، باسی لەوەکرد دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی پەدەکە باشووری کوردستان داگیر دەکات و وتی: ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە سەرتاسەری کوردستان بەرەنگاری هەموو هێرشەکان دەبنەوە، بێگومان ئەمەش دەسەڵاتداران دەترسێنێت، بۆیە بۆ شاردنەوەی دڕندەیی خۆی بەرامبەر گەلی کورد، ڕاگەیاندنی ئازاد دەکاتە ئامانج، هەر بۆیە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنووسان بە هاوکاری پەدەکە دەکاتە ئامانج، بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنووسانەی شوێنکەوتەی ڕاستین و خەبات بۆ دەنگی ئازاد دەکەن.
"تا کۆتایی لەسەر ڕێڕەوی ڕاستی دەبین"
لە کۆتایی قسەکانیدا، غوربەت تاڵی ڕایگەیاند، کە وەک ڕۆژنامەنووسێکی میدیای ئازاد دەبێتە شوێنکەوتووی ڕاستی و ڕێبازی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە پێناو ئەو ڕاستییە گیانیان بەخت کرد و وتی: ئێمە وەک گەلی کورد ڕێگە بە میدیای ئازاد و بەتایبەتی ژنانی پێشەنگی کورد کۆڵ نادەین، تا یەک کورد و ژنێکی ڕێکخراو هەبێت، ناتوانن ئامانجەکانیان بەدی بهێنن، ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسانی ئازاد تا کۆتایی لەسەر ڕێڕەوی ڕاستی دەبین و ڕاستییەکانی ئێستا لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەش دەکەین، ئێمە تێکۆشانی خۆمان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە میدیای ئازاد بۆ سەر تەواوی گەلی کورد ئەنجامی دەدات بەهێزتر دەکەین و دەبینە شوێنکەوتووی هاوکارەکانمان.
"ئەوان دەیانەوێت بە قڕکردنی گەلی کورد درێژە بە دەسەڵاتی خۆیان بدەن"
نوپەڵدا ئامەد، ڕۆژنامەنووس وتی: سەرەتا هەموو شەهیدانی میدیای ئازاد لە کەسایەتی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بە بیر دەهێنینەوە، دەوڵەتی تورک بۆ پاراستنی سەروەری خۆی سیاسەتی جینۆساید لە دژی گەلی کورد بەڕێوە دەبات، لە هەر شوێنێک کورد هەبێت، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل و دەیەوێت بە قڕکردنی گەلی کورد درێژە بە دەسەڵاتەکەی بدات.
"ئەوان بە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان هەوڵی شاردنەوەی تاوانە جەنگییەکان دەدەن"
نوپەڵدا ئامەد، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە بە مەبەستی شاردنەوەی شکست و داگیرکارییەکانیان بە مەبەست هێرش دەکەنە سەر ڕۆژنامەنووسان و وتی: بە تایبەتی لەم دواییانەدا بە هاوکاریی پەدەکە و بێدەنگی حکومەتی عێراق هێرش و داگیرکارییەکانی بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان زیادی کردووە، بۆ شاردنەوەی شکست و داگیرکارییەکانیان بە مەبەست هێرش دەکاتە سەر میدیای ئازاد و هەوڵی شاردنەوەی تاوانە جەنگییەکان دەدەن کە لە ناوچەکەدا بە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجامی دەدەن، هەر بۆیە دەیانەوێت دەنگی هەموو ئەو کەسانە بێدەنگ بکەن کە پێشەنگایەتی گەیاندنی ڕاستییەکان دەکەن.
دەیان ژنی گەنجی وەک گوڵستان و هێرۆیان دەنگی ڕاستین
نوپەڵدا ئامەد، لە کۆتایی وتارەکەیدا ڕایگەیاند، دەیان ژنی گەنجی وەک گوڵستان و هێرۆ دەبێ دەنگی ڕاستیەکان بن و وتی: وەک ڕۆژنامەنووس دەبێ ئەو ڕاستییە ببینین و ڕێگری لە هێرشی نوێ بکەین، کوشتنی ژنە ڕۆژنامەنووسان ئەوە دەردەخات کە ڕۆڵی ژنان چەندە کاریگەرە و ترسی لە دڵی دەوڵەتدا دروستکردووە، پێویستە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بزانێت کە ناتوانێت بەم هێرشانە ڕۆژنامەنووسان بترسێنێت، بەپێچەوانەوە ئێمە زیاتر سوور دەبین لە گەیاندنی ڕاستییەکان، بەم هێرشانە سەرکەوتوو نەبوون و سەرکەوتووش نابن، ناتوانن دەنگی میدیای ئازاد ڕابگرن.