یەرەژە هەڵمەتێکی واژۆکردنی لە دژی سزای لەسێدارەدان ڕاگەیاند
یەرەژە هەڵمەتێکی واژۆکردنی دژ بە بڕیاری ئێران بۆ لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنانی کورد پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی ڕاگەیاند.
قامیشلۆ
ڕژێمی ئێران سزای سێدارەی بەسەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی ژنانی کورد، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی سەپاند، یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا "یەرەژە" بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی و هەڵمەتی واژۆکردنی بە دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان" ڕاگەیاند.
ئەو بەیاننامەیە بە ئامادەبوونی دەیان ڕۆژنامەنووس لە شاری قامیشلۆ لەلایەن نەورۆز دەمهات، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەرەژە خوێندرایەوە بەم شێوەیە بوو: ماوەی نیو سەدە ڕژێمی ئێران بە ئایدۆلۆژیایەکی مەزهەبی و توندڕەو و عەقڵیەتی پیاوانە و کۆنەوە هەموو مافەکانی ئازادی ژنان، تاکەکان، کۆمەڵگە و گەلی ئێرانی سەرکوت کردووە، بە سیستمی زایەندپەرستی و ئایینی خۆی، ژنانی ئێرانی و گەلی لە هەموو مافە مرۆییەکانیان زەوت کردووە، لە بەرامبەر ئەم ڕژێمە ستەمکارە بە پێشەنگایەتی ژنان، گەل و کۆمەڵگەی ئێران هەرگیز دەستبەرداری ڕاپەرین و داوای ئازادی نەبوون، گەل بە سێدارەو زیندانیکردن هەنگاوێک پاشەکشەی نەکرد، ڕژێمی ئێران نەیتوانی هێز و ئیرادەی گەلی تێکۆشەر بشکێنێت.
"جگە لە گۆڕان، هیچ بژاردەیەکی دیکە بۆ ڕژێمی ئێران لە ئارادا نییە"
لەم نیو سەدەیەدا ئەم سیاسەتانەی کە مافی ئازادی ژنان و کۆمەڵگە سەرکوت دەکەن و قۆرخ دەکەن، ڕژێمی ئێرانیان بەهێزتر نەکرد، لە سەدەی ٢١دا ئەگەر دەوڵەت خۆی لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی دانەنێت، مەحاڵە لەسەرپێی خۆی بوەستێت، نموونەی ئەمە زۆرە، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چارەنووسی سەرۆکی وڵاتی دراوسێ دوور نییە لە ئێرانەوە، ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" نیشاندانی ئەو ڕاستییە بوو، ڕەنگە ڕژێمی ئێران ئەمڕۆ بڵێت من توانیم ئەم ڕاپەرینە سەرکوت بکەم، بەڵام هیچ پێکهاتەیەک ناتوانێت ئەو ئاگرەی لە دڵی ئازادیخوازاندایە بکوژێنێتەوە، ناتوانێ ئەو ژنانە بێدەنگ بکات کە لە کۆتایی ئازادیدا گوڵەکەی بڕی، بێگومان ڕۆژێک ژنەکان تۆڵەی ئەو گوڵانە دەکەنەوە کە ڕەمزی ژیانی خۆیان بوون، لەم سیستمە دووری دەخەنەوە، ڕژێمی ئێران دەبێت بگۆڕێ، ئەگەر دەرگای خۆی بەڕووی گۆڕانکارییەکانی دیموکراسی و ئازادی و یەکسانی نەکاتەوە، دەکەوێت و دەڕووخێت.
"هێز و ئیرادەی ئازاد بە لەسێدارەدان ناشکێندرێت"
ڕژێمی ئێران ڕۆژی ٤ی تەمووز سزای سێدارەی بۆ چالاکوان شەریفە محەمەدی و لە ٢٤ی هەمان مانگ سزای سێدارەی بەسەر چالاکی مافی ژنان و ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی سەپاند، لە ئێستادا هەزاران ژنە تێکۆشەر لە زیندانەکانی ڕژێمی ئێران لە ژێر ئەشکەنجەی تونددان، سەرەڕای ئەو هەموو ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونییە، دەستبەرداری خواستی خۆیان نابن و لە بەرامبەر ڕژێمی دڕندەی ئێراندا چۆک دانادەین، هەروەها وریشە مورادی، شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی ئەو ژنانەن کە بە هەڕەشەی لەسێدارەدان لە دۆسیەکەیان دواناخرێن، وریشە مورادی خۆی لە پارازنامەکەیدا و پەخشان عەزیزیش لە نامەکەیدا ئامانج و پێداگری خۆیان لەسەر ئازادی بە وردی ڕوون کردووەتەوە، ڕژێمی ئێران ڕەنگە دەست و قاچی ئەو ژنانەی بە زنجیر بەستبێتەوە کە باجی ئازادییان داوە، بەڵام نەیتوانیوە بیر و بیرۆکەکانیان بە زنجیر ببەستێتەوە.
ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداری لە تێکۆشانی ژنانی بەرخۆدێرە"
ئێمە وەک ژنە ڕۆژنامەنووسانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بڕیاری لە سێدارەدان لە دژی هەردوو چالاکوان شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی شەرمەزار دەکەین، ئەم بڕیارە دژی هەموو یاسا و بڕگە نێودەوڵەتییەکانە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان، وەک یەرەژە هەنگاو بە دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان" ڕەدەگەیەنین، لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا بە کۆکردنەوەی واژۆ پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی تێکۆشەری وەک وریشە، پەخشان و شەریفە نیشان دەدەین، هەڵمەتی واژۆکردنمان لە ١٢ی ئاب دەست پێدەکات و تا ١٩ی ئاب بەردەوام دەبێت، وەک یەرەژە داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تەڤگەرەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەنووسان دەکەین کە پشتیوانی لە هەڵمەتەکەمان بکەن و دەنگی هەموو ژنان و ئازادیخوازی ئێران بن.
"پێویستە سزای لەسێدارەدان هەڵبگیرێت"
لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سەندیکاکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان دەکەین کە بەرامبەر بەرپرسیارێتی خۆیان بوەستنەوە و لە تەڤگەردا بن بۆ هەڵگرتنی سزای لەسێدارەدان، هەروەها له بەرامبەر ئەم کردەوە دژه مرۆیی و ئازاردان و کۆمەڵکوژیانه بوەستن که بەرامبەر ژنان و هەموو کۆمەڵگە دەکرێن و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکەن.
بەیاننامەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.