١٦٢ ڕۆژنامەنووس لە سەرەتای شەڕی غەززەوە گیانیان لەدەستداوە

ڕۆژنامەنووسێکی فەڵەستینی لە ئەنجامی بۆردومانێکدا کە ماڵەکەی لە کامپی نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردە ئامانج، گیانی لەدەستدا و بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووسان گەیشتە ١٦٢ ڕۆژنامەنووس.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ئیسرائیل شەڕێکی وێرانکەر لە کەرتی غەززە بەڕێوەدەبەن و زیاتر لە ١٢٨ هەزار فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، کە زۆربەیان منداڵ و ژنن و زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن لەناو ماڵوێرانی و برسێتییەکی بەرفراوان ژیانیان لێسەندراوەتەوە.

 

ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیل ماڵی ڕۆژنامەنووس موعەتەسەم غورابی کردە ئامانج و چوار کەسی دیکەش کە دوو کچیان تێدابوو، لە باکووری کامپی نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە زیانیان پێگەیشت، هەروەها دەیان فەلەستینی کە منداڵیشیان تێدابوو گیانیان لەدەستدا.

 

لەگەڵ شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس موعەتەسم غوراب، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، لە حەوتی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٦٢ ڕۆژنامەنووس بەرزبووەتەوە.