ژمارەی ئاوارەکان لە یەمەن بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات

چەندین شاری یەمەن حاڵەتەکانی ئاوارەبوون بە ڕێژەی ٪٣٤ تیایدا کەمبووەتەوە، بەراورد بە هەفتەی ڕابردوودا.

ناوەندی هەواڵ

 

حاڵەتەکانی ئاوارەبوونی ناوخۆیی لە یەمەن لە ماوەی هەفتەی دووەمی مانگی تەموزدا بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو زیاتر لە ٪٣٠ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. 

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ڕاپۆرتی ئاوارەبووندا بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی نێوان ٧ بۆ ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٤دا چاودێری ئاوارەبوونی ٢٩ خێزانیان کردووە کە لە ١٧٤ کەس پێکهاتوون.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حاڵەتەکانی ئاوارەبوون تەنیا لە شارەکانی موئەریب و حەیددا کەمبووەتەوە، چونکە یەکەمیان ٢٦ خێزانی ئاوارەی ناوخۆیی و دووەمیان ٣ ئاوارەبوونی ناوخۆیی بەخۆیەوە بینیوە.

 

حاڵەتەکانی ئاوارەبوون کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا تۆمارکراون، بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو ٣٠ی حوزەیران بۆ ٦ی تەمموز بە ڕێژەی ٪٣٤ کەمیکردووە.

 

ماتریکسی ئاوارەبوون DTMی ڕێکخراوی کۆچ ڕایگەیاندووە، بارودۆخی ئابووری هۆکاری ئاوارەبوونی ١٨ خێزان بووە، کە ٪٦٢ی کۆی خێزانە ئاوارەبووەکانی هەفتەی ڕابردووە، لەکاتێکدا ترسی ئەمنی و هەڕەشەکانی دەرئەنجامی ململانێکان لە پشت ئاوارەبوونەکەیە.