ئیسرائیل هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک: لانیکەم ٢٩ کەس گیانیان لەدەستدا

لە خان یونس ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە خۆیان لە قوتابخانەیەکدا حەشاردابوو، لەو هێرشەدا دەیان فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دوای ٧ی تشرینی دووەمەوە ئیسرائیل بەردەوام بووە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە ئەو فەلەستینیانەی کردە ئامانج کە ئاوارە بوون و لە قوتابخانەی خان یونسدا پەنایان پێدرابوو، لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیی خان یونس ٢٩ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

 

وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: داگیرکەران هێرشیان کردە سەر قوتابخانەی ئاڤدا لە شارەدێی ئەبێسانی کەبیر لە خان یونس، کە خەڵک تیایدا دەژیا و کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا.

 

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە تیمەکانی فریاگوزاری سەرەتایی کار دەکەن بۆ گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی نەسر و ئەمەل لەو شارە و ڕایگەیاندووە کە لە تۆپبارانی ئیسرائیل بۆ سەر دەروازەی ئەبو حەمید لە ناوەندی خان یونس کوژراو و بریندار هەبوون.

 

خەڵک چەندین جار شوێنی خۆیان گۆڕی

دوو ملیۆن فەلەستینی لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە چەندین جار ناچار بوون کۆچ بکەن. خان یونس یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە زۆرترین کۆچی بۆ دەکرا، بەڵام بەهۆی هێرشەکانەوە چەندین جار خەڵک ناچار بوون لە کەرتی غەززە نیشتەجێ ببنەوە، بەپێی دوایین ڕاگەیەندراوی غەززە، لانیکەم ٣٨ هەزار و ٢٤٣ فەلەستینی لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە، ٨٨ هەزار و ٣٣ فەلەستینیش بریندار بوون.