ئەو خوێندنگانەی کە کۆچبەران تێیدا نیشتەجێ بوون، دەگەڕێنەوە دۆخی جارانی خۆیان

شیرین حەسۆ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگەکانی شاری تل تەمر ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەهێزکردنی سیستمی پەروەردە، ئەو خوێندنگانەی کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاوارەکان تیایدا نیشتەجێ بوون، دەبنەوە بە ناوەندی پەروەردەیی.

سورگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- تل تەمر هاوشانی عەفرین هەزاران کۆچبەری شاری سەرێکانی و گوندەکانی تل تەمر و زرگانی لەخۆگرتووە، هێرشی داگیرکەرانی تورکیا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بۆ سەر ناوەندەکانی کانتۆنی جەزیرە بووە هۆی کۆچی هەزاران کەس، ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کەس لە شاری تل تەمر، خوێندگە و گوندەکانی دەوروبەری نیشتەجێبوون.

 

شیرین حەسۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگەکانی تل تەمر باسی لەوەکرد، کە لەشکرکێشی تورکیا بووە هۆی کۆچی خەڵکی ڕەسەنی واشۆکانی، ماوەی ٥ ساڵ و  ٩ مانگە کۆچبەرانی سەرێکانی لە خوێندنگەی گوندەکاندا نیشتەجێن، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی، لەو کاتەی کۆچبەران ئاوارەبوون شوێنێک نەبوو بۆی بچن، بۆیە ڕوویانکردە خوێندنگەکان، لە کاتێکدا گرنگە بۆ خوێندکاران لەناو خوێندنگەکاندا وانە وەربگرن و فێرببن.

 

چارەسەر بۆ کۆچبەران و خوێندکاران

شیرین حەسۆ، ئاماژەی بەوەکرد لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەردان بۆ کێشەی کۆچبەران و خوێندکاران، ئاماژەی بە خاڵەکانی چارەسەر کرد و وتی: بۆ ئەوەی زیاتر خوێندکاران بێ خوێندن نەمێننەوە، بەڕێوەبەرەکان و ئەنجومەنی شار و دادگای دادوەری ئەو خوێندنگانەی کە دەمانەوێت چۆڵیان بکەین کۆبووینەتەوە، بڕیاری چۆڵکردنی ٣ خوێندنگە دراوە، بڕیارمان داوە پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ جێبەجێ بکرێن و چۆڵ بکرێت

 

بە گشتی ٨٣ خوێندنگەی چالاک هەیە، کە ٧٣ خوێندنگەی سەرەتایی، ٩ خوێندنگەی ناوەندی و ١ خوێندنگەی ئامادەیی لەخۆدەگرێت، هەروەها  ٦ خوێندنگە کە لە نێوان خوێندکاران و کۆچبەراندا هەن.

 

"پێویستە خوێندکار خوێندن بەدەست بهێنێت بۆ داهاتوویەکی باشتر"

شیرین حەسۆ باسی لە هۆکاری چۆڵکردنی خوێندنگەکان کرد و وتی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا زیانی بە خوێندکاران و مامۆستایان گەیاندووە، ئێستاش مامۆستایەکی زۆر لە ناوەندەکاندا هەن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بکەن بە وانە وتنەوە، چونکە ئەگەر منداڵەکان لەسەر شەقامەکان بمێننەوە و پەروەردەیەکی دروست بەدەست نەهێنن، داهاتوویان تەنها لە چەند یارییەکدا سنووردار دەبێت و ئەمەش مەترسییە بۆ وڵاتەکەمان پەروەردە و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە دەبێت هۆکاری سێیەم ئەوەیە کە ڕێکخراوە مرۆییەکان یارمەتی مرۆیی بەسەر کۆچبەراندا دابەش دەکەن سیستمی پەروەردە لێرە لاواز دەکەن.

 

"ئامانج و ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا پوچەڵدەکەینەوە"

شیرین حەسۆ تیشکی خستە سەر بەهێزکردنی سیستمی پەروەردە لە شاری تل تەمر وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین هیچ خوێندکارێک بێبەش نەبێت لە خوێندن، هەوڵی گەڕاندنەوەی هەموو خوێندنگەکان دەدەین تا بیانکەینەوە بە ناوەندێکی پەروەردەیی، خوێندکارەکانمان بێ خوێندن بەجێناهێڵین هەروەها لە ڕێگەی ئەنجومەنی شارەوە ئاوارەکان لە گوندەکان و کامپەکاندا نیشتەجێ دەکەین تا بتوانین جێگەیەکی ئارامیش بۆ ئاوارەکان دابین بکەین.