ژنان ٢٤٢ کورسی پەرلەمانی بەریتانیایان بەدەستهێنا

ژنان ١١ پۆستی باڵای کابینەی نوێی حکومەت و لانیکەم ٢٤٢ کورسی پەرلەمانی بەریتانیان بەدەستهێناوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٤ی تەمووز هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، پاش ١٤ ساڵ لە حکومڕانی پارتی پارێزگاران، ئەمجارە پارتی کرێکاران زۆرینەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا و بەو شێوەیەش کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهێنن، کە ١١ پۆستی باڵای حکومەت لە دەستی ژناندایە، هەروەها لە کۆی ٦٥٠ کورسی پەرلەمانیش ژنان ٢٤٢ کورسییان بەدەستهێناوە.

 

لە کابینەی نوێی حکومەتدا پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردەکان، ڕاوێژکاریی شانشنینی یەکگرتوو، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی داد، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی کار و خانەنشینی، وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی کەلتوور، وەزیری کاروباری وەیڵز، لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێن.

 

هەروەها لە پەرلەمانی بەریتانیا، بۆ یەکەم جارە لەمێژووی ئەو وڵاتەدا ژنان بتوانن ٢٤٢ کورسیی بەدەست بهێنن، لە کۆی ٦٥٠ کورسی.