پەیمانگای تەندروستی: ڕۆژانە دوو هەزار منداڵ دەمرن

پەیمانگای کاریگەری تەندروستی ئاشکرای کردووە، ڕۆژانە دوو هەزار منداڵی خوار تەمەنی ٥ ساڵ بەهۆی پیسبوونی هەوا و خراپی خۆراکەوە گیان لەدەست دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن پەیمانگای کاریگەری تەندروستی- HEI ئەنجامدراوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا زیاتر لە ٨ ملیۆن منداڵ بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها پیسبوونی ژینگەکەیان کاریگەری قوڵی لەسەر تەندروستی منداڵان دەبێت.

 

بە پێی هەواڵەکانی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، کاریگەرە زیانبەخشەکانی پیسبوونی هەوا پێش زیانەکانی بەکارهێنانی تووتنی داوەتەوە و وەک هۆکاری سەرەکی مردن لە جیهاندا دادەنرێت.

 

ڕێژەی مردنی منداڵان لە ئەفریقا ١٠٠ هێندە زیاترە
پیسبوونی هەوا، دووەم هۆکاری مردنی منداڵانی خوار تەمەنی ٥ ساڵە، لە دوای بەدخۆراکییەوە، ڕاپۆرتی کەشوهەوای جیهانی، کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن پەیمانگای کاریگەری تەندروستی بڵاوکراوەتەوە و بۆ ئەمساڵیش بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف ئامادە کرایەوە، دەری دەخات کە منداڵانی وڵاتانی هەژار بەشێکن لە خراپترین زیانلێکەوتووەکان و منداڵانی خوار تەمەنی ٥-٦ ساڵ زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، زیانەکانیش لە زۆربەی وڵاتانی ئەفریقا ١٠٠ هێندە زیاترە بە بەراورد بەو وڵاتانەی داهاتیان بەرزە.