ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ و ئەڤین ئینجیر کە کوردن بۆ پەرلەمانی ئەوروپا سەرکەوتن

لە کۆی ٩ کاندیدی کورد بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، دوو ژنی کورد بە ناوەکانی ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ و ئەڤین ئینجیر، سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژانی ٦ بۆ ٩ی حوزەیران، زیاتر لە ۳٣٧٠ ملیۆن کەس لە ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپایان کرد.

 

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا دوو ژنی کورد سەرکەوتوون، یەکێکیان ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵە لە ئەڵمانیا و ئەوی دیکەش ئەڤین ئینجیرە لە سوید.

 

ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ، لە ساڵی  لە١٩٨٤ مەڵەتی باکووری کوردستانە لەدایک بووەو لە ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە ئەڵمانیا، لە زانکۆی بۆن، زانستە سیاسییەکان و مێژووی خوێندووە، یەکێکە لە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، لەسەر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا سەرکەوتووە و پێشتریش بۆ ماوەی ٥ ساڵ ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بووە.

 

ئەڤین ئینجیر، ساڵی ١٩٨٤ لە ئامەدی باکووری کوردستان لەدایک بووە، لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە لە سوید دەژی. ساڵی ۲۰۱۳ کۆلێژی یاسای لە زانکۆی ئۆپسالا لەو وڵاتە تەواو کردووە و بۆ پەرلەمانی ئەوروپا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.