تەرمی ژنێکی گەنج لە سلێمانی دۆزرایەوە

لە نزیک پارکی ئازادی سلێمانی، تەرمی ژنێکی گەنج دۆزرایەوە، پۆلیس بۆ زانینی وردەکاری گیان لەدەستدانی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان تادێت ڕوو لە زیادبوونەو، لەنوێترین ڕووداودا تەرمی ژنێکی گەنج لە سلێمانی دۆزرایەوە، ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ هەواڵی گیان لەدەستدانی گوماناویی ژنێکی فەڵەستینی لە دهۆک بڵاوبووەوە.

 

بەیانی ئەمڕۆ ١ی حوزەیران، ته‌رمی ژنێکی گەنج له‌ نزیك خوێندنگەی شیرینی كچان و پاركی ئازادی شاری سلێمانی‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

دواتر تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ و پۆلیسی تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستی‌پێكردووه‌و تەرمەکە بە مەەبستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئایار، ٢٥ ژن لە باشووری کوردستان کوژراون یاخود بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە، بەم رووداوەی ئەمڕۆوە دەکاتە ٢٦ ژن کە کوژراون یاخود بە گوماناوی گیانیان لەدەستدابێت.