ژمارەی زیانبەرکەوتووانی پاپوای نیوگینیا گەیشتە دوو هەزار کەس

حکومەتی پاپوای نیوگینیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژێر زەویدا گیریان خواردووە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە ٢٤ی ئایاردا لە گوندی کاوکالام لە پارێزگای ئینگا لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاپوای نیوگینیا لە باشووری زەریای هێمن بوومەلەرزەیەک ڕوویدا، کە زیانی گیانی و ماڵی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

حکومەتی پاپوای نیوگینیا سەبارەت بە ئەنجامی کارەساتی بوومەلەرزەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژێر زەویدا گیریان خواردووە، ٢ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هەروەها ناوەندی نیشتمانی کارەساتەکانی پاپوای نیوگینیا ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ژێر زەویدا بە زیندووی ماونەتەوە و کارەساتەکە وێرانکارییەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە مەزەندە دەکرێت ١٥٠ خانوو بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ڕووخابێتن و نزیکەی ٦٧٠ کەس لە ژێر زەویدا ماونەتەوە.