ژمارەی زیانبەرکەوتووانی پاپوای نیوگینیا گەیشتە دوو هەزار کەس
حکومەتی پاپوای نیوگینیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژێر زەویدا گیریان خواردووە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/05/20240527-20240527-20240527-papua-2234833-jpg5f0359-image-jpg54085c-image-jpga553e9-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە ٢٤ی ئایاردا لە گوندی کاوکالام لە پارێزگای ئینگا لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاپوای نیوگینیا لە باشووری زەریای هێمن بوومەلەرزەیەک ڕوویدا، کە زیانی گیانی و ماڵی بەدوای خۆیدا هێنا.
حکومەتی پاپوای نیوگینیا سەبارەت بە ئەنجامی کارەساتی بوومەلەرزەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژێر زەویدا گیریان خواردووە، ٢ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هەروەها ناوەندی نیشتمانی کارەساتەکانی پاپوای نیوگینیا ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ژێر زەویدا بە زیندووی ماونەتەوە و کارەساتەکە وێرانکارییەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە مەزەندە دەکرێت ١٥٠ خانوو بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ڕووخابێتن و نزیکەی ٦٧٠ کەس لە ژێر زەویدا ماونەتەوە.