چالاکی ئێشکگری لە مەخموور لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی "مەخموور" بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دانانی ٥٩ەمین گروپ بەردەوامە.

مەخموور

 

چالاکوانانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بۆ ماوەی زیاتر لە ٩ مانگە لە چالاکیدان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەم چالاکییە لەگەڵ دامەزراندنی گروپی ٥٩ بە بڕیاردەرییەوە بەردەوامە، پێش ئەوەی چالاکییەکە ئەنجام بدرێت خولەکێک ڕێز لە شەڕڤانانی ئازادی گیرا، دوای ڕێزگرتن، قەدری شیرشەیی، بە ناوی گروپی ٥٨ ەوە قسەی کرد.

 

ئەگەر یاسا و دادپەروەری هەیە، لەکوێیە؟"

قەدری شیرشەیی باسی لەوە کرد کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دژی ڕەوشتی مرۆڤایەتییە و وتی: ئەم گۆشەگیرییەی نزیکەی چوار ساڵە بەردەوامە لە مێژوودا نەبیندراوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم گۆشەگیرییەدا، گەلی کورد چەندین ساڵە لەسەر پێی خۆیانن، سی پی تی کە خۆی وەک بەرگریکارێکی مرۆڤ نیشان دەدات دەڵێت هیچ دابڕانێک نییە، ئەگەر یاسا و دادپەروەری هەیە، لەکوێیە؟ ئەگەر ویژدان و ڕاستی هەبێت، ئێمە وەک کۆمەڵگەی کوردی پرسیار دەکەین، لەکوێیە؟ چۆن کۆبوونەوەیەک نەکراوە، کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کراوە، با لەگەڵ خەڵکدا هاوبەشی پێ بکرێت.

 

"پێویستە تێکۆشان زیاد بکرێت بۆ شکاندنی گۆشەگیریی"

لە کۆتایی قسەکانیدا قەدری شیرشەیی داوای لە هەموو گەلی کورد کرد و وتی: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای ئێستا ناکەین، بەڵکو داوا لە ویژدانی گەلی پێشکەوتوو دەکەین و دەڵێین ئەم گۆشەگیرییە گەیشتۆتە ئاستێک کە چیتر قبوڵ ناکرێت، جارێکی دیکە داوا لە گەلی کورد دەکەین کە ئەو هەڵوێست و پێشکەوتنانەی تا ئێستا ئەنجام دراون وەڵام نەدراوەتەوە، پێویستە خەبات بۆ شکاندنی گۆشەگیری زیاد بکرێت.

 

مەراسیمەکە بە ٥٩یەمین گروپ و دروشم کۆتایی هات.