لە گوندی سویروێی سەردەشت و شاری سنە نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆز کرا
نەورۆز لە گوندی سویروێ بە ئامانجی نیشاندانی یەکڕیزی و کولتووری کوردی و جەختکردنەوە لەسەر یەکسانی ڕەگەزی و کۆمەڵایەتی، بە جۆشەوە پیرۆز کرا و کرایە گۆڕەپانێک بۆ خەبات و هاوسۆزی.
نەسیم محەمەدخوا
سەردەشت- شەوی ڕابردوو لە گوندی سویروێ سەر بە شاری سەردەشت لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، ئاهەنگێکی بەرفراوان ساز کرا.
کۆبوونەوەیەک ئامانجەکانی فراوانترە لە ئاهەنگگێڕان
نەورۆز تەنیا ئاهەنگێکی ساڵانەی گوندی سویروێ نەبوو، بەڵکو دەرفەتێک بوو بۆ نیشاندانی یەکڕیزی و خۆڕاگری و بڵاوکردنەوەی کولتووری دەوڵەمەندی کوردی، ئەم مەراسیمە جگە لە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێوە، بووەتە مەیدانێک بۆ بەرەنگاربوونەوە و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی یەکسانی ڕەگەزی و کۆمەڵایەتی.
یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی نەورۆز لە سویروێ و کوردستان بەشداری چالاکانەی ژنان بوو لە بەرنامە جۆراوجۆرەکاندا کە هێمای یەکسانی ڕەگەزی بوون، لەناو ئەو چالاکییانەدا دەکرێ ئاماژە بە پێشکەشکردنی سروودەکان و داگیرساندنی ئاگر و بەشداریکردن لە مەراسیمەکان و هەڵپەڕکێ بکرێت کە هەموو ئەمانە بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیامە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی یەکسانی ڕەگەزی و بە بەشداری بەرچاوی ژنان ئەنجام دراون.