ژنانی بەشدار لە نەورۆزی دەپ: پێویستە هەمیشە پێکەوە بین

ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆزدا کرد لە ناوچەی دەپی خارپێت ئەم پەیامەیان نارد: ئەگەر ئێمە هەبین، ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە، پێویستە هەمیشە پێکەوە بین.

 مەدینە مامەدئۆغڵو

 

خارپێت - ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی "هەستە سەردەمی ئازادی و سەرکەوتنە" لە ١٥ی ئادار لە ناوچەکەی مەزڵووم دۆغان لە دەپی خارپێت بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو، لەو ئاهەنگەدا کە ژنان بە جلوبەرگەکانیانەوە بەشدارییان کرد،  دروشمی "ژن ،ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە، هەزاران کەس لە دەوری ئاگری نەورۆز هەڵپەڕین و بە پەرۆشییەوە ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو.

 

ئایتەن کوردو، پەرلەمانتاری دەرسیمی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" و ژنانی بەشدار لە ئاهەنگی نەورۆزدا، هەستی خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی.

 

"نەورۆزی گەلان لە کوردستان و تورکیا بە نەبوو هەژمار دەکرێت"

ئایتەن کوردو ڕایگەیاند، نەورۆزی گەلان لە کوردستان و تورکیا بە نەبوو هەژمار دەکرێت و وتی: بۆ یەکەم جار لێرە لەگەڵ گەلدا ئاگری نەورۆزمان کردەوە، لە ناوچەی هاوڕێ مەزڵومداین، لە زەکیەوە ئەلکانەوە هەتا ڕەوشەنەکان هەموومان بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە، بە سایەی خەباتی ئەوان، ئەمڕۆ ئێمەی کورد و عەلەوییەکان بەردەوام دەبین لە خەباتمان، بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەینەوە کە لەم تێکۆشانەدا گیانیان لە دەستدا.

 

"ئاگری تێکۆشان بە ملیۆنان بەردەوامە"

ئایتەن کوردو ئاماژەی بەوەکرد، ئەم پڕۆسەیە بۆ ئەوان پڕۆسەیەکی زۆر گرنگە و وتی: ئەمڕۆ ئاگری نەورۆز لە زۆر ناوچەی کوردستان و تورکیا کرایەوە نەورۆز جەژنی تێکۆشانە بۆ ئازادی گەلی میزۆپۆتامیا، لەم جەژنەدا ڕووناکی هەڵدەکەین، ئەمە ئاگری ئازادی و یەکسانی و ئاگری خەباتمانە، ئاگری ئەم خەباتە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر دەستی پێکرد، ئەمڕۆش بە ملیۆنان کەس بەردەوامە ونەورۆز تەنها بۆ گەلی کورد نییە، بەڵکو بۆ ملیۆنان خەڵکی تێکۆشەرە، لە نەورۆزدا ئەم ئاگرە زیاد دەکەین، نەورۆز تێکۆشان و بەرخۆدانمانە، گەلی کورد و ئەو گەلانەی تێدەکۆشن هەموو ڕۆژێک بۆ ئازادی خۆیان ڕێپێوان دەکەن، ئەمڕۆ ئەم ئاگرە لێرە گەشە دەکات، نیشانەی ڕاستییە، ئەم تێکۆشانە کە لێرە دەستی پێکردووە لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە.

 

"با هەمیشە لەلای یەکتر بین"

زین بینگۆل وتی: ئەم ئاگرە لە دڵماندا گەشە دەکات، نەورۆزی مەزلوم دۆغان پیرۆز بێت، نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە جەژنی سەرکەوتن، با گەل دەست بخەنە ناو دەستی یەک و با لە هەموو شوێنێک هەڵبژاردنی ناوخۆیی ببەینەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی تێکۆشانە، ئێمەی کورد نابێت دەستبەرداری یەکێتی بین با هەموو کات پێکەوە بین.

 

"تێکۆشانی مەزلوم دۆغان زامنی بوونی ئێمەیە"

سونا شاهین ئاماژەی بەوە کرد کە نەورۆز بە واتای ئاشتی و پێکەوەیی گەلان دێت و وتی: ئەو خەباتەی دەیکەین بۆ ئەمەشە، پێویستە گەلی کورد یەکگرتوو بێت، نابێت سەری خۆمان لە هیچ شوێنێک دابنەوێنین، ئەگەر خەڵکی کوردستان ببنە یەک، ئەوا مافی ئەوەیان هەیە هەموو فشارێک بکەن، ئەمڕۆ هاتووین بۆ مەیدان بۆ یەکگرتن و ئازادی، ئەمە تێکۆشانی مەزلوم دۆغانەم، بۆیە ئەم ئاگرە چەندین ساڵە بەردەوامە و تا ئەو کاتەی هەین بەردەوام دەبین، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان نزیک دەبنەوە و دەبێت کوردەکان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا دەنگ بدەن، پێویستە ئیرادەی خۆیان ئاشکرا بکەن، پێویستە هەموومان پشتیوانی لە دەم پارتی بکەین، دەبێت لە هەموو بوارەکاندا خەڵک ڕێکبخەین و سەرکەوتوو بین.