بەرنامەی نەورۆزی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرا کرا
بەرنامەی نەورۆزی ٢٠٢٤ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد" ڕاگەیەندراو نەورۆز لە ١٤ ناوەند پیرۆز دەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
بەرنامەی نەورۆزی ٢٠٢٤لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندرا، ئاهەنگەکانی ئەمساڵ بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد" لە ١٤ ناوەند بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن دەستپێشخەرییەوە قپێشکەشکراون، لە قامیشلۆ، حەسەکە، دربەسپی، دێریک، عامودا تربەسپی، گرکە لیک، ڕەققە، تەبقا، دێرەزۆر، کۆبانێ، مەنبج، شەهباو حەلەب بەڕێوەدەچێت.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگگێڕان، ئاهەنگ لە هەموو ناوچە و شارەکان دەگێڕدرێت و ناوچە سەرەکییەکان و ڕێگاکان بە ڕەنگی نەورۆز ڕازێندراونەتەوە.
وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی نەورۆز لە هەموو ناوچەکاندا هەڵواسرا، هەروەها ناوەندە کولتووری هونەرییەکان لە شارەکان ئامادەکاری بۆ مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و شانۆ دەکەن.
لە ناو کۆمەڵگەدا جۆش و پەرۆشی نەورۆز زیادی کردووە و هاوڵاتیان جلوبەرگی کولتووری ئامادە دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت بە بەشدارییەکی بەهێز ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەبچێت و پەیامی خەبات و یەکگرتوویی لە دژی داگیرکردن و کۆمەڵکوژی پێشکەش بکرێت.