ڕەققە، ١٢ هاوڵاتی مەدەنی لە کاتی گەڕان بەدوای دومەڵاندا گیانیان لەدەستدا

لە کاتی گەڕان بە دوای دومەڵاندا، ٢٢ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی گوندەکانی ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

دێرەزوور

 

هاوڵاتیان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای سەرچاوەیەکی داهات بۆ پشتگیریکردنی پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان، بەو پێیەی بەشێکی زۆریان دەرفەتی ژیان لە کۆکردنەوەی دومەڵاندا دەدۆزنەوە، بەرەو ئەو ناوچانە دەڕۆن کە دومەڵان تیایدا گەشە دەکات، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بیابانەکانی سووریادا بڵاوبووەتەوە، کە پڕە لە مەترسییەکانی مینی تەقینەوە و هێرشی چەکداری.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی مینێک بە ئۆتۆمبیلێکدا لە ناوچەی ئەلسەبخا لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەققە، ١٢ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ١٠ی دیکەش برینداربوون.

 

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە، بەپێی ژمارە سەرەتاییەکان زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.