بە چوونە سەر مەزاری شەهیدان ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە
ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە بە بەشداری کەسوکاری شەهیدان و حزب و لایەنەکان، ٣٦ەمین کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا.
هەڵەبجە
١٦ی ئادار، ٣٦ ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا تێپەڕ دەبێت، زامی هەڵەبجەییەکان ساڕ‌ێژ نەبووە و تا ئێستا برینەکان بەسەر خەڵک و شارەکەوە دەبینرێت.
ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە به دروشمی "مه‌رگه‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، داوای یه‌كریزیمان لێ ده‌كات" تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە دانرا ٣٦ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌رز ڕاگیرا، کەسوکاری زیانبەرکەوتووانی هەڵەبجە و حزب و لایەن و ڕێکخراوەکان چوونە سەر گۆڕی شەهیدان.
مەراسیمی یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە بە خولەکیك وەستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان دەستی پێ‌کرد، پاشان وتاری هه‌ریه‌ك له پارێزگاری هەڵەبجە و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان خوێندرایەوە، زه‌م زه‌م عەبدول كەریم، تاقانه‌ی كیمیاباران لە مەراسیمەکەدا ڕۆژی کارەساتەکە و ئەو مه‌رگه‌ساته‌ی به‌سه‌ر خۆی و خەڵکدا هات گێڕایەوە.
کاتژمێر ١١:٣٥ خوله‌ك هه‌مووان پێكه‌وه و به‌بێده‌نگی بۆ یادی شەهیدان و ساتی کیمیابارانەکە وەستان.
لە مەراسیمەکەدا ژنان و کەسوکاری زیانبەرکەوتووانی کیمیابارانەکە وێنەی کەسوکار و منداڵەکانیان بەدەستیانەوە نمایش دەکەن، بڕیارە مەراسیمەکە تا پاش نیوەڕۆ بەردەوام بێت و خەڵک و کەسوکاری شەهیدان سەردانی مەزاری شەهیدان و مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکەن، کە بە وێنە و پەیکەر کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی تیادا نمایش کراوە.