بانگەوازێک بە بۆنەی جەژنی چوارشەممە سوورەوە؛ ژن، ژیان، ئازادی

تۆڕی سەرتاسەری شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بانگەوازێکی بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو لە جەژنی چوارشەممە سووردا بڵاوکردەوە، کە بێنە سەر شەقامەکان بۆ شکاندنی جیاکاریی ڕەگەزی و دەسەڵاتی ئاپارتایدی ڕەگەزیی ڕژێمی ئیسلامی.

ناوەندی هەواڵ

 

تۆڕی سەرتاسەری شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کە پێکدێن کە ڕێکخراوەکانی خوێندکاران و گروپەکانی بانگەشەی ژنان و گەنجانی شار و گەڕەک، بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک بۆ جەماوەری گشتی و گەنجان، ژنان، قوتابیان، خوێندکاران، داوایان کرد لە چەژنی چوارشەممە سووردا بۆ شکاندنی جیاکاریی ڕەگەزی و ئاپارتایدی ڕەگەزیی ڕژێمی ئێران بڕژێنە شەقامەکان و دەستی یەکبگرن و سەما بکەن.

 

لە بانگەوازییەکەدا هاتووە، "ڕژێمی ئیسلامی وەک هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم ڕۆژە جەماوەرییە پەراوێز بخات، کە تێیدا بەهاکانی حکومەتی کۆنەپەرست و دواکەوتوو و ماتەمینی حکومەتی ئیسلامی بە ئاشکرا هێرش دەکرێتە سەر، ئێمەی گەنجان و ژنان و خەڵکی ئازادیخواز و سەرهەڵدێر و پێشکەوتنخواز کە خوازیاری سەرکەوتنی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ین و دوای ساڵێک خەباتی ماندوو نەناسانە دژی ڕژێمی ئیسلامی، جەژنی چوارشەممە سوور دەکەینە ئاڵنگاری دژی ئەم حکومەتە تاوانبارە".

 

لە بانگەوازەکەدا تۆڕی سەرتاسەری "ژن، ژیان، ئازادی" داوا لە خەڵکی گشتی و بەتایبەتی گەنجان، ژنان، قوتابیان، خوێندکاران و هەموو تۆرەکان دەکات، چالاکانە بەشداری بکەن و ناڕەزایی دەرببڕن، دەشڵێن: لە چوارشەممە سووری ئەمساڵدا، دەست لە دەست و بێ حیجاب، بە سەمای بەکۆمەڵ و شادییەوە دژی جیاکاریی ڕەگەزی حکومەت لە شەقامەکانی شار و گەڕەک و شوێنە گشتیەکان دەبین.

 

هەروەها ئەوەش هاتووە، "لە ڕۆژی چوارشەممە سووریی ئەمساڵدا با ڕەمزەکانی حکومەتی ئاپارتایدی ڕەگەزی کۆماری ئیسلامی بسوتێنین؛ لە حیجابی ناچارییەوە بۆ سێدارە، لە چوارشەممە سووری ئەمساڵدا پێویستە ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەناوببرێت و مەرگ بۆ ڕژێمی لەسێدارەدان و "ژن، ژیان، ئازادی" لە سەری حکومەت بدرێت.

جێی ئاماژەیە لە جەژنی چوارشەممە سووری ئەمساڵدا کە دەکەوێتە، ١٢ی ئادارەوە، یادی شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و ئەوانەی لە ڕێگای ئازادیدا گیانیان لەدەستداوە، دەکرێتەوە.