کۆڕی ژنانی ڕەنگاورەنگ ئاهەنگێکیان بە بەشداری ١٠٠ ژن لە لەندەن ڕێکخست

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنانەوە، کۆڕی ژنانی ڕەنگاوڕەنگ کۆنسێرتێکیان بە بەشداری ١٠٠ ژن ل شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕێکخست.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆڕی ژنانی ڕەنگاوڕەنگ، بە بەشداری ١٠٠ ژنی میوزیکژەن لە سەنتەری دۆمینیون لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە دروشمی "شانۆی ژنان بۆ جیهانێکی یەکسان و ئازاد" ئاهەنگێکیان ڕێکخست و سەدان کەس بەشدارییان تیادا کرد.

 

کۆنسێرتەکە بە یادکردنەوەی ئەو ژنە شۆڕشگێڕانەی کە کوژراون دەستی پێکرد، زوحەل یەلدرم کۆک، سەرۆکی کۆڕ و بەڕێوەبەری گشتی هونەری، وتاری دەستپێکی کۆنسێرتەکەی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان بە پەرۆشەوە لەگەڵ سەد ژن نمایش دەکەن.

 

زوحەل یەلدرم کۆک ئاماژەی بەوەدا، "بەهۆی ڕۆڵی کۆمەڵایەتییەوە، ئەمڕۆ ژنان لە بەردەم ئێوەدان، سەرەڕای هەموو سەختییەکان بە ماندووبوونێکی زۆر و ئیرادە و بوێرییەکی زۆرەوە وەستاون، سڵاو لەم ئیرادەیە و سڵاو لەو ژنانەی شانۆیان ئازاد کرد".

 

چیچەک ئەوتلو، نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم لە ئەستەنبوڵ، کە بەشداریی لە مەراسیمەکەدا کرد، وتی: ژنان پێشەنگی هەموو شۆڕشەکانن دژی فاشیزم و نایەکسانی و نادادپەروەری، سڵاو بۆ ئەو ژنانەی کە شۆڕشی ڕۆژئاوا و سەدەی بیست و یەکیان کردە سەدەی ژن.

 

دواتر کۆڕی ڕەنگاوڕەنگی ژنان هاتنە سەر شانۆ و چەندین گۆرانییان گوت، جگە لە کۆڕی ژنان، هونەرمەندانی میوان دجانان توران، چیدەم ئەسڵان، دیلا فاردار، کیلڤن مەدار، گوڵبەهار، سونا ئالان و زەینۆ دورار لەگەڵ کۆڕەکەدا گۆرانییان پێشکەشکرد.