ڕەنگە دۆخی سودان گەورەترین قەیرانی برسێتی لە جیهاندا دروست بکات

حکومەتی سودان بۆ یەکەمجار، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان، چونکە تا دێت دۆخی هاوڵاتیانی مەدەنی سەختتر دەبوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای تێکچوونی ڕەوشی مرۆیی لە سودان، دەسەڵاتداران ڕەزامەندی خۆیان بۆ هێنانی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەودیوی سنووری چاد بۆ ئەو خێزانانە ڕاگەیاند کە ڕووبەڕووی ژیانێکی قورس بوونەتەوە.

 

دوای ڕێگریکردن لە ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی، هاوڵاتیان نیگەرانیی خۆیان دەربڕی، پاشان دەسەڵاتدارانی سودان ڕازی بوون، بۆ یەکەمجار، ڕێگە بدەن یارمەتییەکان لە دەروازەکانەوە بچێتە ژوورەوە، ئەوەش تاکە ڕێگایە بۆ دابینکردنی فریاگوزاری بۆ ئەوانەی بەهۆی ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری بڵاوکردەوە دەربارەی کاریگەری ململانێی بەردەوام لە سودان، ڕوونیکردەوە، نزیکەی ١١ مانگە شەڕ بەردەوامە، ئەم دۆخە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی گەورەترین قەیرانی برسێتی لە جیهاندا، باسی لەوەکرد بەهۆی ئەم شەڕەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە، بووە هۆی ئاوارەبوونی هەشت ملیۆن هاوڵاتی، مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس دروستکرد و هەڕەشەی ئاشتی و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکە کردووە.

 

لە باشووری سودان کە ٦٠٠ هەزار کەس پەنایان بۆ کۆچکردن بردووە، لە هەر پێنج منداڵێک، یەکیان بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، هەر دوو کاتژمێر جارێک منداڵێک لە کەمپی پەنابەرانی زامزم لە ویلایەتی دارفور گیانی لەدەست دەدات، ئاماژەی بەوەشکرد ١٨ کەس لە ملیۆن سودان بەدەست نەبوونی خۆراکەوە دەناڵێنن، هەروەها، دەستدرێژی، ئاوارەبوونی زۆرەملێ، تاڵانکردن و تێکدانی ژێرخانی ئابووری، بووەتە پێشێلکاری ڕۆژانە،