ڕیهام حەجۆ: بە ڕۆحی ٨ی ئادارەوە بەرخۆدان دەکەین
ڕیهام حەجۆ، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی بەبۆنەی ٨ی ئادار باسی لە گرنگی خەبات و بەرخۆدانی ژنانی ئێزیدی کرو ئاماژەی بەوەکرد، دەنگی خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و خۆبەڕێوەبەری شەنگال بەرز دەکەنەوە.
زەهرا شەنگالی
شەنگال- ڕیهام حەجۆ، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی، سڵاوی لە خەباتی هەموو ژنان کرد بەبۆنەی ٨ی ئادار پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی جیهان بەتایبەتی دایکانی شەهیدان و هاوژینەکانیان، ژنانی کرێکار و ژنانی تێکۆشەر کە لە هەر چوار بەشی کوردستان و جیهاندا خەبات دەکەن کرد، هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی ئێزیدی و یەپەژە و هەموو ئەندامان و کارمەندانی ڕێکخراوەکە کرد.
"لە کولتوور، ئایین و باوەڕماندا مانگی بەهار لای ئێمە پیرۆزە"
ڕیهام حەجۆ پێش دەستپێکردنی قسەکانی باسی لە گرنگی بەهار کرد لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا و وتی: پێش ئەوەی دەست بە گرنگی و مانای ٨ی ئادار بکەم، پێویستە بڵێم کە مانگی ئادار، هاتنی بەهار لەگەڵ کۆمەڵگاکەمان لە ڕووی ئایینی، کولتوورییەوە، مانگێکی پیرۆزە، کاتێک گۆڕانی کەشوهەوا ڕوودەدات، سروشتی خۆی نوێ دەکاتەوە و زەوی سەوز دەبێت، لەبەر ئەم هۆکارە، ئەم مانگەی بەهار بەپێی ڕۆژژمێر لە ٢١ی ئادار تا کۆتایی نیسان یان سێ مانگ وەک بەهارە، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا نابێت هیچ کەسێک هەر لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ و ڕووەک، زیانی پێبگات، بۆیە ئەمە مانگێکی پیرۆزە.
"پێش فەرمانەکە پەدەکە دوژمنایەتی دەکردین"
ڕیهام حەجۆ، لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە مانا و گرنگی خەباتی ٨ی ئادار کردو وتی: وەک ژنانی ئێزیدی، بۆ ماوەی ١٠ ساڵە دوای فەرمانەکە وەک ژنانی ئێزیدی ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین، بەڵام پێش فەرمانەکە، بیستمان کە ڕۆژێک هەیە بە ناوی ٨ی ئادارو و پێی دەوترێت ڕۆژی ژنان، هەتا ئەو کاتەی ئێمە وتمان ئەوە ڕۆژی ژنانە، زۆرێکیان شەرمیان دەکرد لەوەی کە ڕۆژی ژنان هەیە، لەبەر ئەوەی ژنانی ئێزیدی هەمیشە ئازار دەچێژن، باوەڕیان نەدەکرد کە ڕۆژێکی خۆشی و شادی بۆ ژنان هەبێت، ئەوان هیچ شتێکیان نەدۆزییەوە کە دڵخۆش و بەهادار بێت. پێش فەرمانەکە، ژنان و کۆمەڵگەکەمان دەیانویست ٨ی ئادار پیرۆز بکەن، بەڵام پەدەکە ڕێگەی نەدا ئەم ڕۆژە لە شەنگال پیرۆز بکرێت، پێش فەرمانەکە، پەدەکە دوژمنایەتی ئێمەی ژنانی ئێزیدی دەکرد.
"بە ناسینی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ئاگاداری ٨ی ئادار بووین"
ڕیهام حەجۆ تیشکی خستەسەر ئەزموونی ١٠ ساڵەی خەبات دوای فەرمانەکە و وتی: دوای فەرمانەکە، کۆمەڵگەی ئێزیدی ئازارێکی زۆریان چەشت، برسیەتی و تینوویەتی و ڕفاندنی بینی چارەنووسی سەدان ژنی ڕفێندراو لە فەرمانەکەدا نەزاندراوە، ژنانی ئێزیدی لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵکوژکراون، هۆکاری ئەم کۆمەڵکوژییە پەدەکە بوو، دوای فەرمانەکە، گرنگی و مانای ٨ی ئادار لەگەڵ ئێمەی ژنانی ئێزیدی گەشەی کرد، لە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا ئاگادار کراینەوە، ئەمەش بە ناسینی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دامەزرا.
"هەروەها لە ناو کۆمەڵگەکەماندا کاریگەری بیری پیاوسالاری هەیە"
ڕیهام حەجۆ لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ژنانی ئێزدی؛ وتی: لە ئەنجامی بیری کۆمەڵایەتی و زایەندییەوە، نادادپەروەری دژی ژنان، هاوسەرگیری لە تەمەنێکی زوودا لە شەنگال هەیە، لە لایەکەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتی خۆمان و لە لایەکی دیکەشەوە ئاهەنگ دەگێڕین، ئێمە ناڵێین کە دەبێت بگاتە ئاستی پیاوان، چونکە ژیانی پیاوان دژی یەکسانییە، کاری ژنان دەخوات و هتد. بەڵام لەم ژیانەدا مافی ژنانیش هەیە، بە باشی سەیری خۆمان دەکەین، پەروەردە وەردەگرین و خۆمان ڕێکدەخەین، ئێمە بوون و ویستی خۆمان دەربڕین، بە درێژایی ساڵ کارەکانمان لەسەر ئەم بناغەیە بونیاد نا، بە تایبەتی، یەکێک لە گرنگترین کارەکانمان چارەسەرکردنی کێشەی هەموو ژنێک بوو، زۆر کاری دیپلۆماسی کراوە بۆ ئەوەی کەیسی ژنانی ئێزدی قبوڵ بکرێت.
"لە ٨ی ئاداردا هەڵمەتێک ڕادەگەینین"
هەروەها باسی لە گرنگی هەڵمەتێک کرد کە ٨ی ئادار دەستپێدەکات و وتی: ماوەیەکی زۆرە لە هەڵمەتێکدا کار دەکەین، هەڵمەتەکە بە ناوی "لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن"ە، لە ٨ی ئاداردا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، ئەرکی هەموو ژنانە لە دژی کۆمەڵکوژی ژنانی ئێزدی تێبکۆشن، ژنان لە سەرانسەری جیهاندا، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان و هەموو عێراق بەرپرسیارن، یەکێک لەو کارانەی کە لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجاممان داوە ئەم هەڵمەتە بوو، بۆ ئەوەی ئەم هەڵمەتە بە شێوەیەکی کاریگەر لەگەڵ خەڵکدا هاوبەش بکەین، کارەکانمان جێبەجێ دەکەین.
بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" تێکۆشانمان کرد
ڕیهام حەجۆ لەبارەی خەباتەوە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وتی: ساڵی ڕابردوو لە ٨ی ئاداردا خەباتمان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی، تۆڵەی فەرمانی ٧٤ دەکەینەوە" دەستپێکرد، ئێستا بە هەمان دروشم بەردەوام دەبین. ئەوە دەکەین بە ئامرازێک بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان. بە دڵنیاییەوە، لە ماوەی ساڵێکدا، کارێکی زۆر بۆ شەنگالێکی ئازاد و سەربەخۆ ئەنجامدرا، ئێمەش وەک ژنان پێشەنگایەتی ئەوەمان کرد، خەباتێکی گرنگمان کرد، لە ماوەی ساڵدا وەک تاژێ چەندین شاندمان نارد بۆ دەرەوەی عێراق، بۆ دڵنیابوون لە سەربەخۆیی شەنگال و ناساندنی کۆمەڵگە و جینۆساید.
"ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە"
ڕیهام حەجۆ لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە تێکۆشانی خۆیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: یەکێک لە کارە سەرەکییەکانمان، کارو خەباتە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە تا ئێستاش بەردەوامە، چونکە دەڵێین خۆبەڕێوەبەری و ئازادی ئێمە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە پەیوەستەم بە درێژایی ساڵ خەباتێکی گرنگمان هەبووە، وەک کۆمەڵگایەک و وەک ژنان، ئێمە خەباتمان بۆ ئەوە کردووە، ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە کە ئێمەی لە فەرمان ڕزگار کرد، بۆیە پێویستە وەک ژنانی ئێزیدی و کۆمەڵگە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشین.
"هەموو ژنێک دەبێت لە دژی سیستمی پیاوسالاری سەر بەرز بکاتەوە"
لە کۆتاییدا ڕیهام حەجۆ تیشکی خستە سەر خەباتی هاوبەشی ژنان و وتی: ئەگەر ئەمڕۆ ژنان لە شەنگال کۆمەڵکوژ بکرێن، ئەوا سبەینێ ژنانی عێراق و هەموو ژنانی جیهان گەمارۆ دەدرێن، بەهۆی کوشتن، فەرمان و جینۆسایدی ژنان، ئەوە سیستمی زاڵی پیاوانە، پێویستە ژنان خەباتێکی هاوبەش لە دژی دەوڵەت و سیستمی پیاوسالاری و بیری ڕەگەزپەرستی بکەن، پێویستە هەموو ژنێک لە دژی سیستمی پیاوسالاری سەربەرز بکاتەوەو بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی ژناندا بکات، ژنانی ئێزیدی پێویستە خاوەنداری لە ڕاستی، ئایین، کولتوور و باوەڕی خۆیان بکەن.