تاژێ دەربارەی ٨ی ئادار سیمینارێکی ڕێکخست

وەک بەشێک لە چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، سیمینارێک لە ئەنجومەنی گەل لە ناوەندی شەنگال بەڕێوەچوو.

شەنگال

 

لە چوارچێوەی چالاکاییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، سیمینارێک لە لایەن تاژێ لە ئەنجومەنی گەلی شەنگال بەڕێوەچوو، سیمینارەکە بە بەشداری هەموو دەزگاو دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ڕێکخرا و لەلایەن نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی و لاڤە شەنگالی، ئەندامی دیپلۆماسی تاژێ بەڕێوەبرا، کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.

 

وتاری دەستپێک لەلایەن نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدییەوە پێشکەش کراو پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە هەموو ژنانی تێکۆشەر و بەرخۆدێر کرد و ڕایگەیاند کە ئازادی بە یەکگرتوویی ژنان بەدەست دەهێندرێت.

 

لە هەمان کاتدا، لاڤە شەنگالی پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی جیهان کردو وتی: لە کەسایەتی شەهید ساکینە، زیلان، بێریتان و نازی، یادی هەموو شەهیدەکان دەکەینەوە و یادی ٨ی ئادار دەکەینەوە، هەروەها یادی هێرشەکەی ٢٠١٧ی خانەسۆر دەکەینەوە و سەری ڕێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین.

 

"تێکۆشانی گەورە ٨ی ئادارە"

نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی، سەرەتا گیانفیدایانی مانگی ئاداری بەبیرهێنایەوە و پیرۆزبایی ٨ی ئاداری کردو وتی: ئەمڕۆ سیمینارێکمان بە بەشداری ژنان و پیاوان ڕێکخست بۆ ئەوەی هەمووان گرنگی و مانای ٨ی ئادار بزانن، لە٨ی ئاداردا پیرۆزبایی لەو ژنانە دەکەین کە تێکۆشان دەکەن و پیرۆزبایی لە شەهیدانی ژنان دەکەین، ئەمڕۆ ژنان لە سەرانسەری جیهاندا تێدەکۆشن و بەرەوپێش دەڕۆن، پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی گەریلا دەکەین، لە هێز و یەکینەکانی پاراستنی کوردستان پیرۆز دەکەینم پیرۆزبایی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین بۆ کردنەوەی ڕێگا بۆ ژنان بۆ تێکۆشان و هەوڵدان بۆ ئازادییان.

 

"پێویستە هەموو ژنان ئاستی تێکۆشان بەرز بکەنەوە"

لە کۆتایی قسەکانیدا، نەعیم بەدەل وتی: هەر ژنێک دەبێت هەستێت و بۆ ئازادی خۆی تێبکۆشێت، تا ئەو کاتەی ژنان کۆیلە و ستەملێکراو بن، کۆمەڵگەش دەبێتە کۆیلە و ستەملێکراو، دەمانەوێت هەموو ژنان یەکگرتوو بن و تێبکۆشن، بە ڕۆحی ٨ی ئادار بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان، لەسەر هێڵی شەهیدانی مانگی ئادار دەبین بۆ ئەوەی بتوانین خەونەکانیان بەدی بهێنین، تێکۆشانمان گەورەتر و بەرزتر دەکەینەوە، لە کۆتاییدا جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە هەموو ژنان دەکەم، پیرۆزبایی لە گەریلاکانی یەژا ستار دەکەم کە لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیا شەڕ دەکەن و بەرخۆدان دەکەن.