١٢ ژنی دەستگیرکراو ئازادکران
١٢ ژن کە لە کاتی دەستگیرکردنی خەڵکدا لە ئیزمیر و ئیستەنبول لە کادیکۆی خۆپیشاندانیان کردو دەستگیرکران ئازادکران.
ناوەندی هەواڵ
ئەندامانی فیدراسیۆنی ئەنجومەنە سۆسیالیستییەکان "SMF"، پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان "ESP" و پارتیزانەکان دوێنێ لە کادیکۆی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژی ئەو دەستگیرکردنانەی لە ئیستەنبوڵ و ئیزمیر ئەنجامدراون، لە چالاکییەکەدا پۆلیس هێرشیکردە سەر خەڵکەکە و ١٢ ژنی دەستگیرکرد و بردیانن بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبوڵ.
دوای کاروباری وتەلێوەرگرتن، لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەودا ئازادکران.
ناوی ئەو کەسانەی ئازادکراون: هیڤدا سەلان، ئیبرو ئیغیت، سیمگە هاتون ۆزتورک، سەرپیل تۆپال، ئاینور ئەرگول، لەیلا جان، زولەها مولدور، ئەلیف بایسال، فاتمە گولسەرەن، بەسرا ئیشسەفەر، هاتیجە دەنیز ئاکتاش.