یەکەم ژن پۆستی سەرۆکایەتی لە پاکستان گرتە ئەستۆ

لە ئەنجامی ئەو دەنگدانەی کە لە ئەنجومەنی پارێزگای پەنجاب لە پاکستان بەڕێوەچوو، مریەم نەواز شەریف وەک یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٦ی شوبات، مریەم نەواز شەریف، کچی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، بووە یەکەم ژن لە پاکستان کە پۆستی سەرۆکایەتی پارێزگایەک دەگرێتە ئەستۆ، دوای ئەوەی بە سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی پەنجاب هەڵبژێردرا.

 

ئەندامانی پەرلەمانی پەنجاب لە هەڵبژاردنەکاندا کە بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی پارێزگاکە بەڕێوەچوو دەنگیان دا و مریەم نەواز، لە پەرلەمانی پەنجاب کە ٣٧١ کورسییە، دەنگی ٢٢٠ ئەندامی وەرگرت.


بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، لە هەڵبژاردنەکاندا، نوێنەرانی سەربەخۆ کە لەلایەن تەحریقی ئینسافی پاکستانەوە پاڵپشتی دەکرێن، حزبی سەرۆک وەزیرانی پێشووی دەستبەسەرکراو عمران خان، لە پلەی یەکەمدا هاتوون و کۆمکاری موسڵمانانی پاکستانیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.