کاردانەوە دژی یونیسێف: لەوانەیە نەخۆشی ئەنفلۆنزا بڵاوببێتەوە

ژنانی کامپی شەهبا کاردانەوەیان بەرامبەر بڕیارەکەی یونیسێف بۆ کشانەوەی یارمەتییە ئاوییەکان لە کانتۆنی شەهبا ڕاگەیاند کە پێویستە دەستبەجێ بڕیارەکەیان هەڵبوەشێننەوە چونکە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

ڕاپەرین بەکر

 

شەهبا- لەگەڵ داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیەوە، خەڵکەکە ناچارکران شوێنەکانی خۆیان بەجێبهێڵن و سەرەڕای بارودۆخی سەخت و هێرش و گەمارۆ بەردەوام بن لە خەباتیان لە شەهبا. لە ١٥ی شوبات، سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" بڕیاریدا ئاو نەنێرێت بۆ هەزاران کەس کە بەزۆر لە کانتۆنی عەفرین ئاوارە بوون و هەڵهاتوون بۆ کامپەکانی گوند و شارۆچکەکانی شەهبا، ئەم بڕیارە کاردانەوەی لێکەوتەوە.

 

"یونسێف هاوکاری ئاوی خواردنەوەی بڕی"

ئەلیف محەمەد، هاوسەرۆکی شارەوانی شەهبا، بە بیری هێنایەوە کە خەڵکی عەفرین لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرش و سیاسەتی گەمارۆدانی دەوڵەتی تورک و حکومەتی شامەوە ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بوونەتەوە، هەروەها یونسێف بەم دواییانە یارمەتییەکانی ئاوی خواردنەوەی لە گوند و شارۆچکەکان کشاندەوە، ئەم سیاسەتە دوورە لە ڕێکخستن و ئەرک.

 

"دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی"

ئەلیف محەمەد ئاماژەی بەوەدا، ئاوی شەهبا گونجاو نییە بۆ خواردنەوە و وتی: لە دژی هەموو سەختییەک، هەوڵ دەدەین پێداویستییەکانی ئاو دابین بکەین، پێویستە یارمەتی ئەو کەسانە بدرێت کە لە شوێنی خۆیانەوە هاتوونەتە ئێرە، پێویستە یونیسێف بیر لە بڕیارەکەی بکاتەوە ئەمە دۆخێکی مرۆییە، لە شەهبا هیچ بیناسازییەک بوونی نییەو ئەوەی هەیە ئاوی بیرە، ئەگەر یونیسێف ئاوی خواردنەوە دابین نەکات، ئەوا چەندین نەخۆشی بڵاو دەبێتەوە، کارەساتی مرۆیی ڕوودەدات.

 

داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکومەتی شام کرد کە گەمارۆکانی ناوچەکە هەڵبگرن و ڕێگە بدەن ئاوی خواردنەوە و سووتەمەنی و خۆراک لە پێش هەموو شتێکەوە دابین بکرێت، پێویستە سیاسەتەکانی دژی ئەوانەی شوێنی خۆیان جێهێشتووە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت و ئەرکی مرۆیی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن.

 

"بڕیارەکە نامرۆڤانەیە"

جیهان یوسف، پەنابەر کە لەکامپی سەردەم دەژی ڕایگەیاند، بڕیارەکەی یونیسێف بۆ کشانەوەی یارمەتییەکانی ئاوی خواردنەوە نامرۆییە و پێویستە یونیسێف پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکات، لەو ڕۆژەوەی کە کۆچمان کرد بۆ شەهبا، ڕووبەڕووی هەموو جۆرە کێشەیەک بووینەتەوە، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر پێی خۆمان وەستاوین، بڕیارەکەی یونسێف ئازارەکانمان زیاد دەکات، ئەگەر ئەوان سووربن لەسەر ئەو بڕیارە ئەوا نەخۆشی لە کامپەکە بڵاو دەبێتەوە.

 

هاتیجە ئەحمەد لە کامپی بەرخۆدان داوای لە یونیسێف کرد کە دەستبەجێ بڕیارەکەی بکشێنێتەوە و وتی: ئەم بڕیارە لەگەڵ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیدا نییە کە یارمەتی ئاوارەکان بدات.