ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان ڕوو لە زیادبوونە

ژنانی ئەفغانی هەموو ڕۆژێک لەلایەن تاڵیبان و لایەنگرانی تاڵیبانەوە دەکوژرێن و ژمارەی کوژرانی گوماناویی زیادی کردووە و بە "خۆکوشتن" ناودەبرێت.

بەهاران لاهیب

 

ئەفغانستان- لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان زیادی کردووە، بە تایبەتی ئەو ژنانەی کە بەبیانووی بەگوێرەی یاساکانی حیجاب رەفتاریان نەکردووە دەستگیرکراون، دواتر بە شیوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە لە بەرامبەر ئەوەی تاڵیبان ئەنجامی دەدات.

 

ئەو ڕووداوانەی کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەم و شوبات لە ئەفغانستان ڕوویاندا بەم شێوەیەیە:

 

لە ٢٠ی کانوونی دووەم، لە ناوچەی سەبری هۆست، ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کوژرا کە هاوسەرگیری لەگەڵ کردبوو.

 

لە ٢١ی کانوونی دووەم، ژنێکی گەنجی ١٧ ساڵ لە شاری مەزاری پارێزگای فاریاب کوژرا، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوان هەوڵیان داوە ئەو ژنە گەنجە ناچار بکەن هاوسەرگیری بکات.

 

لە ١ی شوبات، منداڵێکی کچی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی ئیسام گانی لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ماڵێک لە ناوچەی باباجی پارێزگای هەلماند کوژرا.

 

لە ٣ی شوبات، ماڵی لە ناوچەی حەوتەمی پارێزراوی مەزاری شەریف لە پارێزگای بەلح، مانۆرشا حەیدەری تەمەن ٧٩ ساڵ لەلایەن چەکدارانەوە هێرشی کرایە سەر، هاوژینە تەمەن ٦٢ ساڵیەکەی مانۆرشا حەیدەری و کچە ٤١ ساڵانەکەی بەناوی شاکیلا حەیدەری و کوڕە ٢٦ ساڵانەکەیبەناوی محەمەد شا حەیدەری لە هێرشەکەدا کوژران.

 

لە ٣ی شوبات، پیاوێک و براکەی و هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەی لە ناوچەی ئیمام ساحیب لە پارێزگای کوندوز کوشت. 

 

لە ٦ی شوبات، لە هێرشێکدا بۆ سەر خێزانێک لە ناوچەی نورگرام لە پارێزگای نۆرستان ژنێک و منداڵێک و هاوژینەکەی کوژران، هەروەها کەسێک بریندار بوو.

 

لە ٦ی شوبات، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی نەسیما لە ناوچەی شیرین تاگابی پارێزگای فاریاب کوژرا.

 

لە ٦ی شوبات، تەرمی ژنێکی گەنج کە دەوترا لەلایەن تاڵیبانەوە کوژرابوو لە پارێزگای بەلح دۆزرایەوە.

 

لە ١٠ی شوبات، پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت لە ناوچەی دان غوری پارێزگای باغلان.

 

لە ١١ی شوبات، ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە شێوەیەکی گوماناوی لە ناوچەی ئەلمار لە پارێزگای فاریاب کوژرا، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو ژنە گەنجە ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بووەتەوە و هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی بە "خۆکوشتن" تۆمارکراوە.

 

لە ١٥ی شوبات، ژنێکی بەتەمەن لە ناوچەی هایهانێ ٣١٥ی کابوڵ کاتێک گوێی لە فشاری تاڵیبان بوو، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.