پارتی دەم بە ٦ زمان نامەی بۆ یونسکۆ نارد

تولای هاتمئۆغولاری و تونجەی باکیرهان، هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دەم بە ناونیشانی "پەروەردەمان بە زمانی دایکمان دەوێت" بە ٦ زمان نامەیان بۆ یونسکۆ نارد.

ئەنقەرە

 

تولای هاتمئۆغولاری و تونجەی باکیرهان، هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دەم بەبۆنەی ٢١ی شوبات، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە، بە ناونیشانی "پەروەردەمان بە زمانی دایکمان دەوێت" نامەیەکیان بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری "یونسکۆ" بە ٦ زمان نارد، نامەکە بە زمانی کوردی کرمانجی و کرمانجکی، بە زمانی عەرەبی، ئەرمەنی، سریانی، ئینگلیزی و تورکی بوو.

 

"مافی زمانی کوردی و گەلانی دیکە پێشێل دەکرێت"

ئەو نامەیەی کە بۆ یونسکۆ نێردراوە بەم شێوەیەیە:

مافی خوێندن به زمانی دایک یەکێک له بنەڕەتیترین مافەکانی مرۆڤه و له لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەسەر هموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کاندا سەپێندراوە، بەڵام لە تورکیا، ئەم مافەی گەلی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، سریانی، چەرکەزی و لاز پێشێل دەکرێت، جگە لە زمانی تورکی، هەموو زمانە جیاوازەکانی ئەم خاکە بە شێوەیەکی سیستماتیکی قەدەغەکراون، بەهۆی سیاسەتی وەستانەوە لە تورکیا، زۆرێک لە زمانەکان لەدەست دەدرێن، بەگوێرەی ئەتڵەسی زمانە مەترسیدارەکانی یونسکۆ، تا ئێستا ١٨ زمان لە تورکیا لەناوچوون یان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. یەکێک لەو زمانانە زمانی کوردی کرمانجکیە.

 

تورکیا بڕیارە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات

پاشخستنی زمان، سیاسەتی لەناوبردنی کولتووری، تاوانێکە دژی بەها مرۆییەکان، بەڵام تورکیا بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی جێبەجێ نەکردووە بۆ پاراستنی زمانەکان و پێشێلکردنی ئەو مافانە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

 

وەک پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "پارتی دەم" بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە ٢١ی شوبات، جارێکی دیکە داوا لە دامەزراوەکەتان و هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بەرپرسیارێتییەکانیان جێبەجێ بکەن، پێویستە لیژنەیەک بنێرن بۆ تورکیا و لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی مافی زمان لە تورکیا دەست پێ بکەن، مافی دۆخی زمانی کوردی (کرمانجی-کرمانجکی) و دۆخی عەرەبی، ئەرمەنی، سریانی، چەرکەزی، لاز، ڕۆمانی، بۆشناکی و زمانەکانی تر لە تورکیا نەدراوە، پێویستە دەوڵەتی تورک مەرجەکانی مافە بنچینەییە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکات و بەپێی ئەو ڕێکەوتنانە کار بکات.

 

وەک پارتی دەم، ڕۆژی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پیرۆز دەکەین.