ژنێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا

ژنێک لە شارۆچکەی خانەقین بەهۆی سووتانەوە بە گوماناوی گیان لەدەست دەدات و خێزانەکەشی دەڵێن، خۆی سووتاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی خانەقین، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ، کە دایکی دوو منداڵە، گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی شارۆچکەکە ئاماژە بەوە کراوە، تا ئێستا نازانرێت ژنەکە سووتێندراوە یاخود کردەوەکە خۆکوژی بووە.

 

بەڵام خێزانی ژنەکە لە کاتی پێدانی زانیاری بە پۆلیس پێیان ڕاگەیاندوون، کردەکە خۆکوژی بووە و نەوتی بە خۆیدا کردووە و خۆی سووتاندووە، پۆلیس بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی دادی بەعقوبە کراوە.

 

جێی ئاماژەیە، ڕووداوەنی کوشتن و سووتاندنی ژنان بە گوماناوی دەمێنێتەوە و خێزانەکان ددان بە ڕاستی ڕووداوەکەدا نانێن کە ژنان لە خێزانەکاندا ڕووبەڕووی کوشتن و سووتاندن دەبنەوە و بۆ دەربازکردنی پیاوانی خێزانەکەش، ڕووداوەکە بە خۆکوژی بەناو دەکەن.