٥٤ کەس بەهۆی هەرەسهێنانی شاخێک لە فلیپین گیانیان لەدەستدا

شاخێك لە باشووری فلیپین هەرەسی هێنا، بەهۆیەوە ٥٤ كەس گیانیان لەدەستدا و ٦٣ كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون، منداڵیکی سێ ساڵانیش ڕزگار کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی چەند هەفتەیەکە بارانی بەخوڕ لە شاری مینداناو، كە دووەم گەورەترین دوورگەی فلیپینە دەبارێت و بووەتە هۆی دروست بوونی لافاو، بەو هۆیەوە دەیان هەزار كەس ناچار بوون، پەنا ببەنە بەر پەناگەی فریاگوزاریی.

 

لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ لە گوندی ماسارا نزیك لە كانێكی زێڕ لە باشووری فلیپین شاخێك هەرەسى هێنا، کە لەو کاتەدا پاسەكانی گواستنەوەی کارمەندانی کانەکەش نزیک لە شوێنی هەرەسەکە بوون، لە ئەنجامدا ٥٤ كەس گیانیان لەدەستدا و ٦٣ كەسی دیكەش بێسەروشوێن.

 

ئاماژە بەوە کراوە، بەرد و داری شاخەكە لە بەرزایی زیاتر لە ٧٠٠ مەترەوە كەوتوونەتە خوارەوە، تیمەكانی فریاكەوتن منداڵێکی كچی تەمەن سێ ساڵانییان بە زیندووی لە ژێر داروپەردوودا دۆزییەوە، هەروەها چەند تەرمێكیش دەرهێندراون.

 

لە ٦ی شوباتیش، زەوی لە ناوچەیەکی شاخاوی باشووری فلیپین بەهۆی باران بارینەوە ڕۆچوو، دوو پاس و چەندین ماڵ کەوتنە ژێر زەوی و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.