لە شەهبا لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی زنجیرەیەک کۆبوونەوە بەڕێوەچوو

ئەو ژنانەی لە شەهبا کە ئامادەی کۆبوونەوەکانی دژ بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوون وتیان: تێدەکۆشین بۆ دڵنیابوون لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئەمساڵ ساڵی ئازادی دەبێت.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- بە دروشمی "ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ئستاری عەفرین-شەهبا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە کانتۆنی شەهبا و گوندەکانی لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوەکە لە ٧ی شوبات لە هەموو گوندەکانی شێراوا و تل ڕەفعەت و کانتۆنی شەهبا بەڕێوەچوو و تا ١٣ی شوبات بەردەوام دەبێت، کۆبوونەوەکان بە هاوکاری پارتی یەکێتی دیموکراتیک پەیەدە- عەفرین- شەهبا ڕێکدەخرێن.

 

ئەو ژنانەی ئامادەی کۆبوونەوەکان بوون هەڵوێستی خۆیان لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی.

 

"بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی تێکۆشان دەکەین"

ئەمینە سلێمان لە کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ناوچەی ئەحداس باسی لە چالاکییەکان کرد بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکە و وتی: زنجیرەیەک چالاکیمان رێکخستووە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ و پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی بەندکراوە، بەڵام لە بیرو تێڕوانیندا ئازادە، بە مانگێکی ڕەشدا تێدەپەڕین، بەڵام بە خەبات و بەرخۆدانی خۆمان، ئەم مانگە دەکەین بە مانگێکی ڕووناک و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین، گەل ئەمڕۆ لەسەر پێیەکانیانن و دەیانەوێت ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت، کەس ناتوانێت ئیرادەی ئەو گەلە بشکێنێت کە لەسەر بیرو و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ڕێکخستووە، کارەکانمان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکەین و بەهێز دەکەین.

 

"هێزە هەژموونییەکان بە ئامانجی خۆیان ناگەن"

هاجەر محۆ باسی لە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی: هێزە هەژموونییەکان چەندین ساڵە پلان بۆ پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا دادەڕێژن بۆ ئەوەی گەلی کورد شۆڕشی خۆی بونیاد نەنێت، بە پێچەوانەوە  ملیۆنان کەس دەبینین کە ئاستی بەرخۆدان و خەباتیان بەرز دەکەنەوە، ئێمەی دایکانی عەفرین هەرگیز ڕێگە بە هێزە پیلانگێڕییەکان نادەین کە ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن و ئیرادەی خەڵک سەرکوت بکەن، کار لەسەر بیرو تێڕوانینی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ، پیلانەکە شکستی هێنا، چونکە نەیانتوانی بەو پیلانگێڕییە گەل لەناو ببەن، هیوادارین ئەمساڵ ساڵی ئازادیی جەسەیی ڕێبەر ئاپۆ بێت و لەنێوان خۆماندا ببینین.