کۆنگرەی ستار: دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا خاوەن هەڵوێست بن
کۆنگرەی ستار، لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هەموو خەڵک کرد هەڵوێستیان هەبێت دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.
ناوەندی هەواڵ
کۆنگرەی ستار، بە بەیاننامەیەک، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بینای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لە قامیشلۆ کردە ئامانج و ٤ شەڕڤان گیانیان لەدەستدا، "دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ماوەی سێ ساڵە لەپێناوی لەناوبردنی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان هێرش دەکات".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کرا، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ژێرخانی ناوچەکە و ناوەندەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هاوکاتی ئۆپەراسیۆنی "مرۆیی و ئەمنی"ییە بۆ پاککردنەوەی کەمپی هۆڵ لە شانەکانی داعش، ڕاشیگەیاند، "شانەکانی داعش بەم هێرشانە هاندەدرێن".
کۆنگرەی ستار هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا سەرکۆنە دەکات و داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازان کرد، کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە هەڵوێستیان هەبێت و کاردانەوەی پێویست بنوێنن.