بلۆککردنی هەژماری بانکی دوکاندارانی سنە؛ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێم بەرامبەر یەکگرتوویی خەڵک

بە مەبەستی دروستکردنی ترس و بەرپەرچدانەوەی یەکگرتنەوەی خەڵک لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، دەزگا ئەمنییەکان لە ئەنجامی مانگرتنی سەرتاسەری دوکانداران و بازرگانانی سنە، هەژماری بانکی ژمارەیەک بازرگانیان بلۆک کردووە.

سنە

 

ڕژێمی ئێران لە هەنگاوێکدا کە ترسی حکومەت بەرامبەر بە یەکڕیزیی خەڵک و بەتایبەتی خەڵکی کوردستان نیشان دەدات، هەژماری بانکی ژمارەیەک لە بازرگانانی سنەی بلۆک کردووە، ئەمەش دوای ئەو ناڕەزایەتییە جەماوەرییە دێت کە بە لەسێدارەدانی ٤ چالاکی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و دوکانداران و باززگانان دوکانەکانیان وەک مانگرتن داخست.

 

بازرگانانی شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە جێبەجێکردنی سزای ٤ زیندانیی سیاسی کورد، لەگەڵ بنەماڵەی لەسێدارەدراوان و گەلدا ناڕەزایەتییان دەربڕی و دوکانەکان خۆیان داخست وەک نیشانەی ناڕەزایەتی.

 

لە بەرامبەر ئەم ناڕەزایەتییەدا ڕژێمی ئێران بۆ هەڕەشەکردن لە بازرگانەکان بەشێک لە هەژمارە بانکیەکانیان بلۆک کردووە، کە ئەمەش دەریدەخات ڕژێم ترسی لە یەکگرتوویی گەل هەیە.

 

لەم بارەیەوە یەکێک لە بازرگانەکانی سنە دەڵێت: ڕۆژی چوارشەممە زانیم کە هەژماری بانکیم بلۆک کراوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەو دوو چێکەی کە دەرمکردبوو، بگەڕێنرێنەوە، سەرەتا تێنەگەیشتم بۆچی هەژمارەکەم کێشەی هەبووە، بەڵام کاتێک بەدواداچوونم کرد، بۆم دەرکەوت کە بەهۆی پشتگیریکردنی مانگرتنەکانەوە بووە و هەژماری دوکانداران و بازرگانانی دیکەش بلۆک کراوە، ئێستاش دەبێت بەڵێنێک بدەین بۆ چاککردنەوەی هەژمارەکانمان.

 

سه باره ت به ئه م کاره ی حکوومه ت و دووپاتکردنه وه و پاڵپشتی مانگرتنه کان، وتی: ئه مه له کاتی ناڕه زایه تی خه ڵکدا به سه ڕ زۆرێک له بازرگانان هات، به ڵام هێشتا مانیان گرت، چونکه لێره چه ند خاڵێک هه یه . یەکێکیان ئەوەیە کە بازرگانەکان، وەک بەشێک لە خەڵک، بەو بارودۆخە باوەی کۆمەڵگا ڕازی نین و ئەوی دیکەشیان ئەوەیە کە ئەگەر دوکاندارێک پشتگیری لە مانگرتنەکان نەکات، ئەوا لەلایەن خەڵکەوە بە خیانەتکار یان سیخوڕ هەژمار دەکرێت و بە سروشتی کڕیارەکانی لەدەست دەدات. لە ئەنجامدا دەتوانرێت بڵێین بایکۆتکردنی خەڵک زۆر کاریگەرترە لە هەڕەشەکردن لە حکومەت.