دادگای نێودەوڵەتی لاهای: ئیسرائیل پێشێلی مافەكانی مرۆڤی كردووە

دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای سەرزەنشتی هێرشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر كەرتی غەززە كرد و بڕیاریدا كە پێشێلی جارنامەی مافەكانی مرۆڤی كردووە.

ناوەندی هەواڵ


دوێنێ ٢٦ی کانوونی دووەم دانیشتنی دادگای لاهای لەسەر ئەو سكاڵایەی ئەفریقای باشوور دژی ئیسرائیل كە تۆماری كردبوو کە داوای كردبوو ڕێوشوێنی یاسایی و نێودەوڵەتی دژی ئیسرائیل بگیرێتەبەر بەرامبەر بەو كۆمەڵكوژیانەی ئەنجامی دەدات، بەڕێوەچوو.


دادگای لاهای لەدانیشتنەكەدا بڕیاریدا دەسەڵاتی دەركردنی بڕیاری ڕێوشوێنی كاتی هەیە لەبارەی ئەوەی ئیسرائیل هەندێك لە بەرپرسیارێتییەكانی لە چوارچێوەی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكانی سەبارەت بە كۆمەڵكوژی پێشێلكردوە.


دادگاكە بڕیاریشیداوە دۆخی مرۆیی كارەساتبارە لە غەزوەو پێویستە ڕێوشوێنی كاتی لەبارەوە بگیرێتەبەر، هەروەها پێویستیشە ئیسرائیل هەمو ڕێوشوێنێك بگرێتەبەر بۆ رێگریی كردن لەو كارانەی لە چوارچێوەی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان لەبارەی كۆمەڵكوژی ئەنجام دەدرێن.