خۆپیشاندەرانی سوەیدا: لە هیچ بارودۆخێکدا واز لە بزووتنەوەکەمان ناهێنین

بەشداربووانی بزووتنەوەی گەل لە شاری سوەیدای سووریا پشتڕاستیان کردەوە، حکومەتی شام چارەسەرێک بۆ کێشەی ماددە هۆشبەرەکان قبوڵ ناکات، چونکە گەورەترین سوودمەندە لێی.

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- سەرەڕای بارودۆخی سەختی کەشوهەوا و باران بارین، خۆپیشاندەران لە شاری سوەیدای سووریا ڕۆیشتن بۆ گۆڕەپانی ئەلکەرەمە بۆ داواکردنی گۆڕانکاری سیاسی و ئازادی و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

ڕۆژی هەینی ٢٦ی کانوونی دووەم، ژنان لە گۆڕەپانی کەرامەت گۆرانییەکی بەناوبانگ و شۆڕشگێڕانەیان دەوت کە ئاڵایان هەڵگرتبوو و داواکارییەکانیان دەربڕی مونا عەبدوڵا، یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە  وتی: ژنان لە کۆمەڵگەدا مافی خۆیان وەرنەگرتووە، لە هەموو لایەنەکانی ژیان پەراوێزخراون.

 

سەبارەت بە بۆردوومانکردنی گوندە سنورییەکانی ئوردن لە گوندی سوەیدا، ئاماژەی بەوەدا، بۆردومانەکە چارەسەر نییە چونکە هەموو گروپەکان دەکاتە ئامانج و ئەوانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە ژن و منداڵن، وتیشی: ڕژێمی سووریا چارەسەرێک قبوڵ ناکات بۆ کێشەی ماددە هۆشبەرەکان چونکە گەورەترین سوودمەندە لێی.

 

"چاوەڕێی چی لە حکومەتی گەندەڵ دەکەن؟"

مونا عەبدوڵا پەیامێکی بۆ هەموو ژنان نارد بۆ ئەوەی بێدەنگییەکانیان بشکێنن و مافی خۆیان وەربگرن، داوای لە ژنان کرد لەماڵ بچنە دەرەوە بۆ ئەوەی داوای ئازادی بکەن، بەتایبەتی ئەوانەی منداڵەکانیان ڕۆیشتوون، وتیشی: چاوەڕێی چی لە حکومەتی گەندەڵ دەکەن؟.

 

لەمیس مولحیم وتی: سەرەڕای نەخۆشی و کەشێکی سارد، بەردەوام دەبین لە مەیدانەکەدا، دژی ڕژێمی گەندەڵین خەڵکی سووریا پێویستیان بە ئازادی هەیە.

 

سەبارەت بە بۆردوومانکردنی گوندە سنورییەکانی ئوردن، ئاماژەی بەوەدا تاوانبارەکە ناسراوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەزانێت کە ڕژێم بەرپرسیارە لە ئامادەکردنی کارگەکانی کاپتاگۆن و ئاسانکردنی پرۆسەی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان، حکومەتی شام پابەند نابێت بە هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

 

لە لایەکی دیکەوە، سەرا فەهد وتی: سەرما ڕێگری ناکات لە خۆپیشاندان دژی حکومەتی شام، ڕژێم هەوڵدەدات سوەیدا تێکبشکێنێت بۆ لاوازکردنی بزووتنەوەکەمان، بەڵام ناتوانێت ئێمە بوەستێنێت چونکە یەک دەستین دژی ڕژێم.