لە کۆنفرانسی COP28دا هۆشداری لە زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەدرێت

کۆمیساری کەشوهەوای یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە، تیمەکەی پابەندە بە بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی بۆ جیهان و نەوەکانی داهاتوو، چونکە کۆنفرانسەکە ساتێکی چارەنووسسازە بۆ کردەوەی جیهانی لە بواری کەشوهەوادا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، کۆمیساری کەشوهەوای یەکێتی ئەوروپا لە کۆنفرانسی COP28 لە دوبەی، ڕایگەیاند، ناتوانین دوبەی بەجێبهێڵین بەبێ ئەوەی زیاتر هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا نەنرێت، چونکە کۆنفرانسەکە دەبێتە ساتێکی یەکلاکەرەوە بۆ جیهان لە بواری کەشوهەوادا.

 

لە میانی کۆنفرانسەکەدا یەکێتی ئەوروپا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی، هەروەها ڕێز لە هەموو بەڵێنەکانی ڕێکەوتنی پاریس بگرن، وەک هەمیشە، جەختی لەوە کردەوە، یەکێتی ئەوروپا هەموو هەوڵێک دەدات لە دوبەی بۆ بەرەوپێشبردنی هەنگاوی کاریگەری بۆ کەشوهەوا و بنیادنانی داهاتوویەک کە کەس لە دوای خۆی بەجێناهێڵێت.

 

لە کۆنفرانسەکەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی بۆ جیهان و نەوەکانی داهاتوو دەکرێتەوە، چونکە لە ئێستادا هەموو بەشەکانی جیهان ڕووبەڕووی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا بوونەتەوە، جا لافاو بێت دوای قورس باران، وشکەساڵی، یان ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا، هیچ شوێنێکیش ناتوانێت دووە بێت لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمساڵ کە بیست و هەشتەمین خولی کۆنفرانسی لایەنەکانە، دەرفەتێکی سەرەکییە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەو و خێراکردنی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا، لەو ماوەیەدا جیهان هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پێشکەوتنانە دەکات کە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی پاریسدا بەدەست هاتوون.