"تاوان و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک ماوەی ٦ ساڵە لە عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە"

لە شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا، ناوەندی توێژینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنانی سووریا بەڵگەنامەکانی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای لە عەفرین لە ئابی ٢٠١٨ەوە بۆ ئاژانسەکەمان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، وڵاتانی نێودەوڵەتی هیچ هەڵوێستێکی جددییان نییە.

عەبیر محەمەد

 

 قامیشلۆ-عەفرین لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکانییەوە داگیرکرا، دوای ئەوەی عەفرین و ناوچەکانی لەلایەن تورکیاوە داگیرکران، تاوان دژی گەل، سروشت، مێژوو و هەموو ئەو شتانەی کە هەبوون دەستیپێکرد، لە کوشتنەوە بۆ ڕفاندن، پێشێلکارییەکان دژی مرۆڤ و سروشت دوای داگیرکردنی عەفرین بەردەوامە.

 

"١٥٨ ژن لە عەفرین کوژراون و ٢٧٥ ژن ڕفێندران و ٢٣٨ ژنیش برینداربوون"

ناوەندی توێژینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنانی سووریا پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپە چەکدارەکانی دژ بە ژنان و پیاوان و منداڵان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا لەکاتی داگیرکردنی عەفرینەوە تۆمار کردووە.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ١٤ی ئاداری ئەمساڵ؛ ١٥٨ ژن کوژران، ٢٧٥ ڕفێندران و ٢٣٨ ژنیش برینداربوون، ١٤٣ منداڵ کوژران، ٩١ ڕفێندران و ٣١٨ منداڵیش برینداربوون. ٢١٥ پیاو کوژران، هەزارو ٢٢٣ پیاو ڕفێندران و ٢٥١ پیاو بریندار بوون.

 

"ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە"

بێریڤان ڕەشۆ، ئەندامی بەشی بەڵگەی ناوەندی توێژینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنانی سووریا وتی: ٦ ساڵ لەمەوبەر دەوڵەتی تورکیا شاری عەفرینی داگیرکرد، ئەم داگیرکارییە بووە هۆی کۆچکردنی هەزاران هاوڵاتی ڕەسەنی عەفرین، زۆرێک لەو کەسانە دەستبەرداری موڵک و سامانیان بوون، ئەوانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە ژن بوون، دەیان ژنی بێتاوان ڕفێندران و کوژران و بریندار کران، تاکە تاوانیان ئەوە بوو کە کورد بوون، ئێمە دژی ئەم کردارانەین و بە هیچ شێوەیەک قبوڵیان ناکەین، ئەو تاوانانەی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ئەنجامدراون، دژی مرۆڤایەتین.

"ئێمە دۆسیەی پێشێلکارییە بەڵگەکراوەکان دەنێرین بۆ دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار"

بێریڤان ڕەشۆ ئاماژەی بەوەکرد، بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک لە دەزگاو دامەزراوەکان کە بە تایبەتی لەو کەیسانەدا پەیوەندیدارن لە هەرێمەکە بەڵگەنامەی پێشێلکارییەکان تۆمار دەکەن و وتی: هەموو پێشێلکارییەکان بەپێی ئەو چاودێر و دامەزراوانەی پەیوەندیمان پێوە کردووە. بەڵگە کردووە، پاشان ئەم بەڵگانە هەموویان وەک دۆسیەی کەیس دەبن و دەیاننێرین بۆ ئەوانەی بەرپرسن لە مافەکانی مرۆڤ، هەمیشە هەوڵ دەدەین بۆ زۆرێک لە دامەزراوەکانی بنێرین، بەتایبەتی ئەوانەی کە دەتوانن یارمەتی گەلی عەفرین بدەن، هەروەها نامە بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەنێرین.

 

"مافی ڤیتۆ لەبەر بەرژەوەندییەکان بەکارناهێندرێت"

بێریڤان ڕەشۆ ئاماژەی بە بێدەنگی و دروشمی نێودەوڵەتی کرد، بەتایبەتی لە وڵاتانی گەرەنتی لە ناوچەکەدا و وتی: پێشێلکارییەکان لە شارە داگیرکراوەکان لەبەرچاون، هەموو بەڵگەنامەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە کە وێنە و ڤیدیۆی تێدایە، وەک ئەو دوو ژنەی کە لە عەفرین سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا، بێدەنگی هەیە، وڵاتانی مسۆگەرکەر لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەموو سووریا دەتوانن مافی ڤیتۆ بەکاربهێنن دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکەدا، بەڵام ئەو مافە جێبەجێ ناکەن، هۆکاری ئەمە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەو دەوڵەتانەیە لەگەڵ تورکیا و ڕێگریی خزمەتیان ناکات، بۆیە بێدەنگ بوون، بەداخەوە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ژنان هەڵوێستێکی جددی لە دژی تاوانەکانی سەر ژنان و گەلی عەفرین وەرناگرن.

 

بێریڤان ڕەشۆ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی عەفرین دەکەین و پێیان دەڵێین کە بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک دەگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان، چونکە ئەوە مافی خۆیانە.