بە بەشداری ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گفتوگۆ لەسەر هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەکرێت

لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کۆنگرەی ستار پانێڵێکی زووم بە بەشداری ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ساز دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

قامیشلۆ

 

لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی سووریا و ڕۆژئاوا، خەڵکی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاریان کرد بۆ ئەوەی خۆیان ڕێکبخەن لەسەر بنەمای پێکەوەژیان هاوکاری گەل، سیستمی خۆبەڕێوەبردن و بونیادنانی سیستمێکی دیموکراسی کە ماف و ئەرکەکانی ژنان و پیاوان مسۆگەر بکات، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتییە کە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن خۆبەڕێوەبەرییەوە پەسەندکرا.

 

لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کۆنگرەی ستار لە ٢٩ی شوباتدا بە بەشداری ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیمینارێکی زووم ڕێکدەخات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گرنگی جێبەجێکردنی لەو وڵاتانەی کە ناکۆکی سیاسی و کۆمەڵایەتی تێدا ڕوودەدات.

 

ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کۆنگرەی ستار، جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی کلیلی چارەسەری ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وڵاتانی چەوساوەیە، ناساندنی ئەم وڵاتانە بۆ هاوپەیمانییەکە لە ڕێگەی ژنانەوە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا بەو شێوەیەی کە جێبەجێکراوە، وتیشی: کار بۆ کار بۆ ڕێکخستنی سیمینارێکی زووم کراوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی، ئامانج لێی گفتوگۆکردنە لەگەڵ کەسایەتییە ژنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرنگە بۆ پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژنان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە دواخستنی ئەنجامدانی ئەم سیمینارە هۆکاری هەیە، لەوانە هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە.

 

"نموونەیەکی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نێردراوە بۆ خوێندنەوە و نووسینی پرسیار"

ڕوکەن ئەحمەد وتیشی: زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەناڵێنن و ناساندنی ئەو وڵاتانە بە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی ژنانەوە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەدا، چونکە هاوپەیمانییەکە لەلایەن کۆمەڵگەوە دوور لە وڵاتانی سەرمایەداری و زاڵ نووسراوە، بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە نووسراوە، چوار بەش و ١٣٤ ماددەی تێدایە کە ماف و ئەرکی هەموو پێکهاتەکان لەخۆ دەگرێت، مافی قسەکردن و فێربوون بە زمانی دایکیان، چونکە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین زمانی تێدایە، نموونەیەکی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نێردراوە بۆ خوێندنەوە و نووسینی پرسیار دەربارەی ئەو خاڵانەی کە پێویستە بە شێوەیەکی فراوانتر گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕوکەن ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە هەموو بوارەکاندا مافی تەواوی ژنان دابین دەکات، گەورەیی سەرکەوتنەکەی تەنها پەیوەندی بە داهاتووی کوردەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە داهاتووی هەموو گەلانی ناوچەکەوە هەیە، چونکە سەرکەوتنەکەی سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ناوچەکە و جیهان.