لە عەفرین ٥ کەس ڕفێندران کە ٣یان ژنن

گروپە بەکرێگیراوەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرینی داگیرکراو ٤ کەسیان ڕفاند کە ٢ کەسیان ژنی گەنجی خاوەن پێداویستی تایبەت بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرینی داگیرکراو ٤ کەسیان ڕفاند کە ٢ کەسیان ژنی گەنجی خاوەن پێداویستی تایبەت بوون و ناوی ڕفێندراوەکان بەم شێوەیەن: حەسەن شێخۆ بەکر (٥٨ ساڵ) و محەمەد عیسمەت جەمیل (٤٥ ساڵ، کە هەردووکیان خەڵکی گوندی گوڵیا ژێرین سەر بە شارەدێی ڕەجۆ بوون.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا، چەتەکان ئەو دوو هاووڵاتییەیان بردووە بۆ ناوەندی ئەشکەنجەی هەواڵگری لە ناوەندی ڕەجۆ.

 

هەروەها چەتەکانی ئەل ئەمشاتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٣١ی کانوونی دووەم دوو خوشکی خاوەن پێداویستی بە ناوەکانی نارین (٣١ ساڵ) و نازلیە محەمەد حەمۆ (٢٧ ساڵ) و دایکیان خالیدە سلێمانیان لە ٣١ی کانوونی دووەمدا ڕفاندبوو.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو خوشکە خاوەن پێداویستی تایبەتن و لە کاتی گەڕانەوەیان لە کانتۆنی شەهباوە بۆ گوندی کورزیلەی سەر بە شارۆچکی شێراوا لەلایەن چەتەکانی ئەلئەمشەتەوە ڕفێنراون و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.