کۆنفڕانسی "ئێمە مێژوو دەنووسین– تێکۆشانی ئازادیی گەنجان ڕاناگیرێت" بەڕێوەدەچێت

کۆنفڕانسی جیهانی گەنجان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بە درووشمی "ئێمە مێژوو دەنووسین– تێکۆشانی ئازادیی گەنجان ڕاناگیرێت" و بە بەشداریی زیاتر لە ٦٠ ڕێکخراوی گەنجان لە سەرانسەری جیهانەوە، دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکەمین کۆنفرانسی جیهانی گەنجان، لە لایەن گروپی "ڕوناھی" و "گەنجانی مێژوو نووسینەوە" لەسەر بنەمای کۆنفرانسەکانی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٩ لە ئامەد و کۆبانی بەڕێوە دەبرێت، لە ڕۆژانی ٣، ٤ و ٥ی تیشرینی دووەم لە پاریس بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە ٣٠٠ چالاکوان بەشداری لەم کۆنفرانسەدا بکەن.

 

کۆنفڕانسەکە بە درووشمی "ئێمە مێژوو دەنووسین – تێکۆشانی ئازادیی گەنجان ڕاناگیرێت" بەڕێوەدەچێت و ئامانجی گەیشتنە بە ھەموو گەنجانی جیهان، هەروەها ھاوبەشی پێکردنی ئەزموونەکان، بوون بە ئەکتەرێکی کۆمەڵایەتیی، لە سیاسەتی جیھانی دا خاوەن قسە و وریابوون، بنیادنانی پێوەرەکانە لە دەوری بەها هاوبەشەکان.

 

تۆڕی گەنجانی جیهانی بنەمای بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەی خستە ڕوو، بەم شێوەیەیە:

خۆبەرێوەبەری گەنجان: بە ئامانجی بەهێزکردنی ئینسیاتیف و دیدگای هەموو لایەک، کۆنفرانسەکە لەلایەن گەنجانەوە بۆ گەنجان بەڕێوەدەچێت، وەک لە درووشمی کۆنفرانسەکە و لە ماڵپەڕەکەیاندا هاتووە: ئێمە نەوەی کۆتایین، دەستپێشخەریمان چارەنووسمان دیاری دەکات.

 

ئازادیی ژن، "ژن، ژیان، ئازادی": بە ئامانجی تێکۆشان لە دژی چەوساندنەوەی ژنان، کۆنفڕانس پێویستی ڕوانگەیەکی هاوبەشە بۆ ئازادی ژن، ئامانجمان ئەوەیە کە وەڵامێک بۆ توندوتیژیی و ئازاردانی ژنان بدۆزینەوە و ئازارەکانیان بکەین بە بابەتی ڕۆژ، بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ژنانی گەنج و دەرفەتیان پێ بدرێت کە ناسنامەی خۆیان بدۆزنەوە، دەبێت تۆڕی ئەم تێکۆشانە وەک بنەمای هەموو تێکۆشانەکانی تر ببیندریت.