سدیقە سلێمانئۆغڵو تەمەن ٨٣ ساڵ دەستبەسەر کرا

سدیقە سلێمانئۆغڵو تەمەن ٨٣ ساڵ لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە ئامەد دەستبەسەر کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی چاناکەڵە، ئەمڕۆ لە ئامەد پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و چەندین کەس دەستگیر کران.

 

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا لە ناوچەی ڕێزان و پێیاسی سەر بە ئامەد لە باکووری کوردستان، سدیقە سلێمانئۆغڵوی  تەمەن ٨٣ ساڵ و بووکەکەی بە ناوی نەتیجە سلێمانئۆغڵوی تەمەن ٥٣ ساڵ دەستبەسەر کران.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون گواستراونەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی سوری ئامەد.